پۆڵه‌تیك سپۆرت
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئارتێتای راهێنه‌ری ئه‌رسیناڵ مه‌سعود ئۆزێلی له پێكهاته‌كه‌ی دوورخستۆته‌وه، به‌ڵام ناوبراو رایگه‌یاند ئه‌و پابه‌ندی گرێبه‌سته‌كه‌یه‌تی.
سه‌رچاوه‌كان باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن ئۆزیڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی فه‌نه‌رباخچه‌ی توركی رێكه‌تووه، تا رووبكاته ئه‌و یانه‌یه، به‌ڵام هێشتا ئه‌م هه‌واڵه ده‌نگۆیه و فه‌رمی نییه.
بەپێی رۆژنامەکانی ئیتالیا یانەی یۆڤانتۆس هاتۆته سه‌ر هێڵ و چەند جارێک پەیوەندیان بە ئۆزێل و بەڕێوەبەری کارەکانییەوە کردووە بۆ ئەوەی رازییان بکەن لە زستاندا گرێبەست لەگەڵ یاریزانە ئەڵمانییەکە بکەن، كه‌چی هێشتا بابه‌ته‌كه ته‌نیا قسه‌ی رۆژنامه‌كانه.
ئه‌گه‌ر ئۆزیڵ بچێته یۆڤی ئه‌وه دوای هه‌شت ساڵ ده‌گه‌رێته‌وه بۆلای كریستیانۆ رۆناڵدۆ كه‌ماوه‌ی سێ ساڵ له ریاڵ پێكه‌وه یارییانكرد و توانی (27) گۆڵ بۆ كریستیانۆ دروست بكات.