ڕامۆس: بەرشەلۆنە قەرزەكە دەداتەوە بایرن

پۆڵەتیك سپۆڕت

پاش دۆڕاندنە گەورەكەی یانەی بەرشەلۆنەی كەتەلۆنی بەرامبەر بە یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی لە قۆناغی 8 ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا بە ئەنجامێكی گەورەی مێژوویی.

هەموو جیهان لە ئێستادا بەرامبەر ئەو ئەنجامە گەورەیە شۆك بووە بەو پێیەی بەرشەلۆنە یانەیەكی گەورەی ئەوروپا و جیهانە دۆڕاندنیشی بەو شێوەیە كارەساتبارە لەو باریەشەوە سێرجیۆ ڕامۆس كاپتنی یانەی ڕیاڵ مەدرید بە ڕۆژنامەی aS ی مەدریدی ڕاگەیاند: ئەنجام و یارییەكی كارەساتبار بوو دەشێت وەك ڕیاڵییەك كەیفم بە داڕووخانی بەرشەلۆنە هات بێت، بەڵام وەك پیشەگەرێك و یاریزانێكی ئیسپانی زۆر پێی غەمبار و دڵتەنگ بووم.

ڕامۆس وتیشی: بایرن هەر كات یانەی بەرامبەر كەوتە بەردەست بەو شێوەیەی بەرامبەر دەكات كێشەیە كاتێك یانەی بەرامبەر بەو ئاقارە دەگەیەنیت قازانجی ئەو دۆڕاندنەش بۆ بەرشەلۆنە ئەوە بوو كە گەڕانەوە خاڵی خراپترین بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە خۆیان كۆبكەنەوە و بگەڕێنەوە.

لە كۆتاییشدا كاپتنە ئاسنینەكەی میرینگێ‌ وتی: بایرن ئەو قەرزە وەردەگرێتەوە لە بەرشەلۆنە دڵنیام ئەو شتەش بەم نزیكانە دەبینین.

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا