پۆڵه‌تیك سپۆرت
یاریی ریاڵ مه‌درید و ئه‌تله‌تیك بلباو كۆتایی هات كه تێدا یانه‌ی میره‌نگی له‌سه‌ر یاریگای خۆی یارییه‌كه‌ی برده‌وه.
تایمی یه‌كه‌م ئاستی هه‌ردوو یانه وه‌ك یه‌ك وابوو، به‌ڵام ره‌ول گارسیایی هێرشبه‌ری بلباو دوای هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده و نا پێویست به‌رامبه‌ر تۆنی كرۆس ناوبژیوان به‌كارتی سوور ده‌ریكرده ده‌ره‌وه.
ئه‌مه‌ش وایكرد تیپه‌كه‌ی زێدان به‌بێ ماندوبوونی زۆر سێ گۆڵ له رێگه‌ی كریم بنزیما و تۆنی كرۆسه‌وه بكه‌ن، كه دووان له‌و گۆڵانه كریم تۆماریكرد، تاكه گۆڵی ركابه‌ر ئه‌ندێر كابا تۆماریكرد و به‌و ئه‌نجامه ریاڵ (3به1) یارییه‌كه‌ی برده‌وه و له خانه‌ی سێیه‌م گیرسایه‌وه به كۆكردنه‌وه‌ی (26).