جۆگۆڤیچ داوای لێبووردنی كرد

پۆڵەتیك: سپۆڕت
پاش ئەوەی تۆپێكی بە هەڵە كێشا بە داوەرێكی كۆنتڕۆڵ دا كاتێك چاودێری یارییەكەی دەكرد لە نێوان ئەو و پابلۆ كارینیۆی ئیسپانی دا.

نۆڤاك جۆگۆڤیچی سڕبی پێشەنگی یاریزانانی تێنسی سەر زەوی و بەربژێری یەكەم بۆ بردنەوەی نازناوی پاڵەوانێتی فلاشیگ میدونز واتا ئەمریكای كراوە بە بڕیاری یاسایی پاڵەوانێتییەكە دوورخرایەوە سەرەڕای ئەوەی ئەو هەڵسوكەوتەشی بە ئەنقەست نەبوو، بەڵام یاسای بە سەردا جێ‌ بە جێ‌ كرا.

ئەمڕۆ نۆلی لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بەیاننامەیەكی بڵاو كردەوە تیایدا داوای لێبووردنی لە داوەرەكە كردووە و ئاشكرای كردووە كە ئەو كارە بە ئەنقەست نەبووە و نەیزانیوە كە تۆپەكە بە ئاراستەی داوەری كۆنتڕۆڵ دەڕوات لەگەڵ ئەوەشدا سزاكەی یاسایی بووە و بە ڕۆحێكی وەرزشییەوە قبوڵی دەكات.

نامەكەی نۆلی كە تیایدا داوای لێبووردنی كردووە

هەروەك لە بەشێكی تری نووسینەكەیدا جۆگۆ هیوای تەندروست باشی بۆ ئەو خانمە داوەرە دەخوازێت كە ڕووداوەكەی بە سەر هات و داوای باشی بۆ دەكات و لە پەروەردگار دەپاڕێزەوە بە زووترین كات بیگەڕێنێتەوە ناو خێزانەكەی.

لە كۆتاییشدا ئەو یاریزانە ناوازەیە كە بەربژێری یەكەمی بردنەوەی نازناوەكە بوو سەرزەنشتی خۆی دەكات و هیوا دەخوازێت بتوانێت لە داهاتوویەكی نزیكدا كاری باشتر بكات تا شتێكی هاوشێوەی ئەوەی ڕوویدا دووبارە نەبێتەوە هەر بۆیە داوای لێبووردنیش لە هەوادارانی دەكات و بەڵێن دەدات كە هەوڵ بكات خۆی باشتر بكات و هەڵسوكەوتی كۆنتڕۆڵ بكات تا باشتر بگەڕێتەوە پاش ئەو نشوستییەی لە پاڵەوانێتی ئەمریكای كراوە بە سەری هات كە یەكێك لە چوار پاڵەوانێتییە گەورەكانی گراند سلام.

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا