لە بالەی ئۆڵۆمپیای تۆكیۆ بەرازیل و ئەرجەنتین سەركەوتنیان بەدەستهێنا

لە ركابەرییەكانی بالەی ئۆڵمپیادی تۆكیۆی 2020، بەڕازیل و ئەرجەنتین سەركەوتنیان بەدەستهێناو لە فەرەنساو ژاپۆنیان بردەوە.

بەرازیل توانی بە سێ گێم بەرامبەر بە دوو گێم لە فەڕەنسا بباتەوە، بەوەش چوارەم بردنەوەی لەو پاڵەوانێتییەدا مسۆگەر كرد.

هەرچەنە فەرەنسا یارییەكەی دۆڕاند، بەڵام هاوشێوەی بەرازیل سەركەوتنی بۆ قۆناغی چارەكی كۆتایی مسۆگەركرد.

لە یارییەكی دیكەوە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە ژاپۆنی بردەوەو سەركەوتنی بۆ قۆناغی چارەكی كۆتایی بەدەستهێنا.

بەو ئەنجامەش، ئەرجەنتین دوای دوو دۆڕاندنی لەسەریەك، یەكەم بردنەوەی لە پاڵەوانێتییەكەدا تۆماركرد و بە پلەی سێیەمی كۆمەڵەكەی سەركەوتنی بۆ قۆناغی چارەكی كۆتایی پاڵەوانێتییەكە بەدەستهێنا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا