فاتێ ؛ زۆر پەرۆشم

لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا ئەنیستۆ فاتێ هێرشبەری لاوی یانەی بارسەلۆنا وەڵامی کۆمەڵێک پرسیار دەداتەوە و کۆمەڵێک باسیش ڕوون دەکاتەوە .

سەرەتا بەشوێنی نیشتەجێبوونی فاتێ ووتی ڕاستە من لە غینیا لە دایکبووم کە سەر بە پرتوگالە بەڵام من لە منداڵییەوە کۆچم کردوە بۆ ئیسپانیا ڕۆژ بەرۆه خۆشەویستی زیاترم بۆ ئیسپانیا هەبووە بۆیە بانگهێشتی ئیسپانیاش کراوم ، نایشارمەوە من سۆزی تایبەتم هەیە بۆ وەڵاتی ئیسپانیا .

سەبارەت بەبانگهێشتکردنی بۆ ڕیزی هەڵبژاردەی ئیسپانیا فاتێ ووتی یەکجار دڵخۆش بووم بەو بڕیارە زۆر پەرۆشم بۆ ئەوەی بگەڕێمەوە ڕیزی هەڵبژاردەی ئیسپانیا هیوادەخوازم بتوانم یۆری داهاتوو لەگەڵ ئیسپانیا بەدەست بهێنم

سەبارەت بە هەبوونی مۆڵەتی شۆفێری فاتێ ووتی بەڵێ مۆڵەتم هەیە دەتوانم زۆر ئازادانە ئوتومبیل لێبخورم بێ هیچ دوو دڵیەک .

فاتێ سەبارەت بە باشترینەکان بەمچۆرە وەڵامی دایەوە ؛

باشترین یاریزان بەپێی ڕاست یاری بکات کریستیانۆیە

باشترین یاریزان بەپێی چەپ یاری بکات مێسیە باشترین یاریزان بۆ بڕێن نیمارە

باشترین یاریزان بۆ لێدانی سەر درۆکبایە

باشترین ناوەندساز چافی هێرناندزە

باشترین گۆڵکار لویس سوارێزە

لە کۆتایدا سەبارەت بە ڕۆڵی باوکی فاتێ ووتی بەڕاستی ڕۆڵێکی گرنگ و کارێگەر دەبینێت لە ژیانی مندا هەمیشە تێبینیم پێ دەڵێت سەبارەت بە شێوازی یاریکردنم ، لەگەڵ خێزانەکەمدا هەست بە ئاسودەیەکی زۆر زۆر دەکەم .

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا