پۆڵەتیك – سپۆڕت
یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی چاوی لە تواناكانی جولیان ناگلیزمانی ڕاهێنەری ئەڵمانی لاوی یانەی لایبزیجی ئەڵمانییە و هەوڵی گواستنەوەی دەدات.
ناگلیزمان و كوڕانی شەوی ڕابردوو توانییان یارییەكی تەواو هونەری بەرز پێشكەش بكەن و لە سەر پشتی یانەی ئەتڵەتیكۆ توانییان خۆیان بگەیەننە قۆناغی پێش كۆتایی ئەمەش پاش ئەوەی بردنەوەیان لە بەرامبەر تۆمار كردن بە ئەنجامی 2 – 1
بە پێی ئەوەی لە پڕۆگرامی “چرینجیتۆ” ی تەلەفزیۆنی ئیسپانیدا باس كرا ئیدارەی ڕیاڵ لە مێژە چاودێری ناگلیزمان دەكات نەك بە هۆی كردنە دەرەوەی ئەتڵەتیكۆ بەڵكو لە سەرەتای وەرزەوە چاویان لە سەرێتی و چاودێری وردی دەكەن.
جێی ئاماژە بۆ كردنە جولیان ناگلیزمان ڕاهێنەری یانەی لایبزیج لاوترین ڕاهێنەری لە مێژووی چامپیۆنس لیگ دا كە لە تەمەنی 33 ساڵ و 21 ڕۆژدا توانیویەتی خۆی بگەیەنێتە قۆناغی چوار گۆشەی زێڕینی چامپیۆنس لیگ.
ئاژانسەكان/ دانەر ئەسڵان