لە بەرشەلۆنەوە بۆ ولڤەرهامتۆن

پۆڵەتیك: سپۆڕت
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەكان لە كەتەلۆنیاوە ئاشكرایان كرد كەوا یاریزانی پرتوگالی نیڵۆن سیمیدۆ لە لایەن یانەی ولڤەرهامتۆنەوە گواستراوەتەوە و هەموو شتێك بە كۆتا هاتووە لە نێوان بەرشەلۆنە و یانە ئینگلیزییەكە.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاشكرای كرد: نرخی سیمیدۆ 50 ملیۆن بوو، بەڵام بە هۆی كۆڕۆناوە بەرشەلۆنە نرخەكەی دابەزاندووە ئیدی تەنها واژوو كردنی بۆندەكەی ماوە كە لە نێوان 35 بۆ 38 ملیۆن یۆرۆدایە بەو پێیەی هەموو شتێك بە كۆتا هاتووە لە نێوان هەردوو یانەدا و یاریزانە پرتوگالییەكەش بۆندێكی 5 ساڵی لەگەڵ ولڤەر واژوو دەكات و هەفتەی ئاییندە ڕووە و ئینگلتەرا دەڕوات بۆ واژوو كردنی بۆندەكەی و ئەنجامدانی پشكنینی پزیشكی.

جێی باسە پاش ڕۆیشتنی هەریەك لە ئیڤان ڕاكیتیچ بۆ سڤیلیا و ئارتۆر ڤیداڵ بۆ ئینتەر سیمیدۆ دەبێتە سێیەم یاریزان لە بەرشەلۆنە دەچێتە دەرەوە لە ئێستاشدا دەنگۆی كۆتایی هاتنی سوارێزیش هەیە كە ئەویش بەرەو یانەیەكی تر دەڕوات.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا