داود ئۆغڵۆ: بەمزووانە ئەردۆغان لەناودەچێت

پۆڵەتیک پرێس

ئەحمەد داود ئۆغڵۆ سەرۆکی پارتی ئایندەی ئۆپۆزسیۆن رایگەیاند، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەژێر کودەتایەکی سەربازیدایە و بەمزووانە لادەبرێت.

داود ئۆغڵۆ باسی لەوەکرد، ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا لە ئێستادا لەژێر چاودێری پاشماوەکانی 28ی شوباتتدایە، مەبەستی لە کودەتای پۆستمۆدێرنی ساڵی 1997ی تورکیا بوو کە بووەهۆی لەدایکبوونی پارتی داد و گەشەپێدان کە ئەردۆغان سەرۆکایەتی دەکات.

وتیشی: من ئاگادارتان دەکەمەوە لەوەی بەمزووانە ئەردۆغان دووردەخرێتەوە چونکە ئەستەمە جارێکی دیکە و لەگەڵ هاوپەیمانی گەل لە هەڵبژاردنەکانی تورکیا ببێتە براوە.

لەماوەی رابردووشدا، داود ئۆغڵۆ رایگەیاند، تاکە ئامانجی ئەردۆغان ئەوەیە دەست بە دەسەڵاتییەوە بگرێت ئیدی بە هەر رێگایەک بێت.

لە ساڵی 2014 هەتا 2016، ئەحمەد داود ئۆغڵۆ سەرۆک وەزیران و سەرۆکی دووەمی پارتی داد و گەشەپێدان بوو تا ئەو کاتەی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغاندا کەوتە ناکۆکییەوە و لە ئەیلولی ساڵی 2019 دەستی لەکارکێشایەوە لەو پارتە، پاشان لە کانوونی یەکەمی هەمان ساڵدا رۆڵی سەرەکی گێڕا لە پارتی ئایندەی رکابەری پارتەکەی ئەردۆغان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا