پۆله‌تیك سپۆرت
جیانلوکا دی مارزیۆ ڕۆژنامەنوس و شارەزای بواری گواستنەوەکانی یاريكه‌رانی خولی ئیتاڵی ئاشکرایکرد بەرپرسانی یانه‌ی ئه‌یسی میلان دەستیان بە دانوستاندن كردووه بۆ گواستنەوەی ماریۆ ماندزۆکیچی هێرشبەری کرواتی.
ئه‌و یاریزانه له مانگی ته‌مووزی 2020 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی دحێلی قه‌ته‌ری هه‌ڵوه‌شانده‌وه و ئێستا په‌یوه‌ندی هیچ یانەیەکەوە نییه ده‌یه‌وێت به‌بی به‌رامبه‌ر بچێته یانه‌ی ئه‌یسی میلان.
سەرەتا نوێنەرانی یانەكه چاویان بە لێپرسراوی کارەکانی کەوتووە و دانوستاندنیان ئه‌نجامداوه، ڕۆژنامەکانی ئیتاڵیا پێشبینیان کردووە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا ماڵدینی و هاوەڵانی له‌گه‌ڵ ئه‌و هێرشبەرە رێكبكه‌ون
ماندزۆکیچ تەمەنی 34 ساڵه، لە ژیانی وەرزشییدا 162 یاریی لەسەرجەم خول و پاڵەوانێتیەکان بۆ یانەی یوڤانتۆس کردووە، شارەزایه‌كی باشی له خولی ئیتاڵی هه‌یه و یانه‌ی میلان به‌وهۆیه‌وه ده‌یانه‌وێت بیگوازنه‌وه.