پۆله‌تیك سپۆرت
ئه‌مشه‌و دۆنا ئاسیسی دایكی رۆنالدینهۆ یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل و یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه به‌نه‌خۆشی كۆرۆنا كۆچی دوایكرد.
سه‌ره‌تا رۆناڵدینهۆ ته‌واوی پرۆفایلی ئه‌كاونته‌كانی بۆ مردنی دایكی ره‌شكرد، دواتر داوایكرد هه‌موو دوعا بۆ دایكی بكه‌ن، كه به‌هۆی په‌تای كۆرۆناوه زۆری چه‌شت.
رۆناڵدینهۆ دواتر وێنه‌یه‌كی خۆی به ده‌مامكه‌وه دانا‌و نوسیتی:
“تكایه هه‌موو خۆتان له‌و په‌تایه بپارێزن و به گوێی رێنمایه‌كانی ته‌ندروستی جیهانی بكه‌ن، ئه‌واته هه‌موو ده‌بینن ریژه‌ی مردن به‌و نه‌خۆشییه گه‌یشتۆته سه‌رو یه‌ك ملیۆن، بۆیه پێویسته خۆتان بپارێزن و ده‌مامك به‌كاربێنن”.
رۆناڵدینیۆ كه‌سێكبوو له‌وانه‌ی زۆر وابەستەبوو بە دایکییەوە، چونکە ئەو هانی دابوو یاریی تۆپی پێ بکات تاوەکو ببێته یەکێک لە باشترین ئەستێرەکانی تۆپی پێی جیهان.
كاتێك ساڵی 2005 رۆناڵدینهۆ باڵۆن دۆری بردەوە، دایکی کە ئامادەی ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکە بووبوو وتی:
“شانازی ده‌کەم کە من یەکەم گۆڵپارێز بوومە رۆناڵدینهۆ گۆڵی لێکردووم، چونکە رۆژانە چەند کاتژمێرێك لە دەرگای گەراجی ماڵه‌كه‌مان دەبوومە گۆڵپارێز و ئەو شووتی لێدەدا”.