زیانەکانی شەڕو ئاژاوەی ناو یاریگاکان

تۆی وەرزشکار کاتێک بڕیارت داوە وەرزش بکەیت بە پیشەت یان وەک یەکێک لە ئارەزووەکانی ژیانت سەیری بکەیت و ئەنجامی بدەیت، بۆچی بە دەستی خۆت ڕەنج و ماندووبوونی خۆت لە ناو دەبەیت؟!
بۆ نموونە لە یارییەکی وەک تۆپی پێدا هەموو کەسێک کەم تا زۆر بەهەر هۆکارێک بێت، تووشی هەڵچون و توڕە بوون و لەوانەیە شەڕیش بێت، بۆیە بە ڕەچاوکردنی هەندێ لایەنی دەرونی و جەستەیی لە کاتی یاریکردن دا، دەکرێ بڵێین تاڕاددەییەک ئاساییە ئەو بارودۆخانە بەسەر وەرزشکار دابێت.
بەڵام کاتێک دەگاتە ئاستێک شەڕو ئاژاوە دەبێتە پیشە، ئەوا کارەکە هیچ بیانوویەکی لەو جۆرە هەڵناگرێ، بۆ نموونە وەک ئەوەی لە کوردستاندا ڕوودەدات، کە بەڕاستی هیچ بیانووییەک نیە کە هەر جارەوە بە هۆکارێکەوە شەڕ و هەرا لە یاریگاکاندا دروست دەبێت، هۆکارەکەی تەنها و تەنها نەبوونی ڕۆشنبیری وەرزشییە.
بۆیە من لێرەدا دەمەوێ ئاماژە بە هەندێک لە زیانە گەورەکانی شەڕ و ئاژاوەی یاریگاکان بکەم.
یەکەم/ لە ناوبردنی خەونی سەدان و هەزارن منداڵ و گەنج، کە بەهۆی شەڕو ئاژاوەوە بە ناچاری واز لە بوارەکە دەهێنێت، یان ناتوانێت بەو ئامانجە بگات کە خۆی دەیەوێت، ئەمەش وادەکات ئەو کەسە هەست بە دڵشکان بکات و هەست دەکات ژیان ستەمی لێکردوە و تووشی بێزاری لە خاک و وڵات دەبێت.
دووەم/ هەتا وەرزشکاران لە نێو خۆیان دا ڕێز لە خۆیان نەگرن، با قەت چاوەڕوان نەبن کە ببنە ژمارەیەکی گەورە لە کۆمەڵگادا.
سێ یەم/ زیاتر ناساندنی وەرزش بە کۆمەڵگا وەک بوارێک کە بیرو باوەڕی توندوتیژی زیاتر تێیدا زاڵە، وەک لە بیروباوەڕەکانی تر، ئەوەش وادەکات زۆر کەس بە کەم سەیری بوارەکە بکەن و خۆیانی لێ بپارێزن.
ئەحمەد کوێخا ئەحمەدی

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا