ڕیاڵ مەدرید ستارێکی گەورەی دەفرۆشێت

تا دێت دۆخی نێو ماڵی ڕیاڵ مەدرید زیاتر ئاڵۆز دەبێت کەم کەم ئاسمانی ڕیاڵ مەدرید بێ ئەستێرە دەمێنێتەوە .

پاش ئەوەی لە ماوەی هەفتەکانی ڕابردوو یانەی مێرەنگی زینەن زێدانی لەدەستدا و بەڕێژەیەکی زۆر زۆر گرێبەستی نێوان ڕیاڵ و ڕامۆس گەشتۆتە بن بەست چوونکە لە ئێستا ڕامۆس بەدوای یانەدا دەگەڕێت .

ئێوارەی دوێنێش بەفەرمی کارلۆ ئەنشلۆتی بووە ڕاهێنەری یانەی ناوبراو بەڵام پێ دەچێت بەربەستی گەورە و قورس چاوەڕێی بکات چوونکە ڕافایل فاران گرێبەستەکەی نوێ ناکاتەوە .

سەرچاوەکان هەواڵ دڵنیایی دەدەن کە ئەستەمە بەم دۆخەوە فاران گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە چوونکە هیچ مەرج و داخوازییەکی ناوبراو جێبەجێ نەکراوە .

ڕیاڵ مەدریدیش ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە گەر بێت و گرێبەستێک بەبڕی چل بۆ چل و پێنچ میلۆن یۆرۆ بێت ئەوە یەکڕاست دەستبەداری ئەستێرە فەڕەنسێکە دەبێت .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا