هەفتەی یەكەمی وەرزی نوێی پریمەرلیگ

پۆڵەتیك سپۆڕت

ئەمڕۆ پێنج شەممە تیروپشكی وەرزی نوێی خولی یانە بژاردەكانی ئینگلتەرا ڕاكێشرا تیایدا ئەوە ڕوون كراوەتەوە كە یارییەكانی هەفتەی یەكەم لە 12 ی مانگی داهاتوو دەست پێ‌ دەكات بە ڕووبەڕووبوونەوەی یانەی لیڤەرپولی پاڵەوانی وەرزی بە كۆتا هات و یانەی لیدز یونایتدی مێژوویی كە ئەم وەرزە بەشداری پریمەرلیگ دەكاتەوە بە ڕێبەرایەتی ڕاهێنەری ئەرجەنتینی مەزن مارچیلۆ پێلسا.

هەر لە گەڕی دەستپێكی وەرزی نوێی پریمەرلیگدا یانەی تۆتنهام و یانەی ئیڤەرتۆن ڕووبەڕوو دەبنەوە لە یەكێك لە لوتكەكانی دەستپێكی وەرزەكەدا.

ئەمەش لیستی هەفتەی یەكەمی یارییەكانی وەرزی نوێی پریمەرلیگە:

12 – 9 شەممە
لیڤەرپول X لیدز یونایتد
تۆتنهام X ئیڤەرتۆم
كریستاڵ پالاس X ساوزهامبتۆن
فۆڵهام X ئەرسیناڵ
وێست برۆمیچ X لیستەر سیتی
وێستهام X نیوكاسڵ

14 – 9 دووشەممە
برایتۆن X چێڵسی
شیڤیڵد X ولڤەرهامبتۆن

جێی باسە تا ئێستا یارییەكانی تر لە نێوان بێڕنلی و مان یونایتد و مانچستەر سیتی و ئەستۆن ڤێلا كە ماون دەستنیشان نەكراوە وادەی بەڕێوەچوونیان كەی دەبێت.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا