پۆڵه‌تیك پرێس:
بانكی (UBS)ی سویسری ڕایده‌گه‌یه‌نێت، تا ناوه‌ڕاستی ئه‌مساڵ نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت بۆ 60 دۆلار به‌رزده‌بێته‌وه.
ڕۆژی پێنج شه‌ممه بانكه‌كه له‌زاری شرۆڤه‌كاره‌كانیه‌وه ئاشكرایكرد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی سعودییه بریاری كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی داوه، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت بۆ 60 دۆلار به‌رزده‌بێته‌وه.
بانكی UBS ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، به‌رزبوونه‌وه‌كه به‌شێوه‌ی قۆناغ به قۆناغ ده‌بێت و تا ناوه‌ڕاستی ئه‌مساڵ ده‌گاته 60 دۆلار.
ڕۆژی چوارشه‌ممه گه‌وره وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت بریاریاندا له‌مانگه‌كانی شوبات و ئاداردا هه‌نارده‌ی ڕۆژانه‌ی یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نه‌وت كه‌مبكه‌نه‌وه.
له‌چه‌ند كاتژمێری ڕابردوودا نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت له 55 دۆلار نزیكبووه‌ته‌وه.