پۆڵه‌تیك پرێس:
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا چه‌ندین بابه‌ت به‌ناوی زانیاریی له‌باره‌ی ڤایرۆسه‌كه بڵاوكراونه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌ندێكیان مه‌ترسیدارن و پێویسته خه‌ڵكی باوه‌ڕی پێنه‌كه‌ن.
پێگه‌ی میدیكه‌ڵ نیوز توده‌ی ئه‌و 10 ئه‌فسانه هه‌ڵه‌یه‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه كه ده‌بێت خه‌ڵكی خۆیان له باوه‌ڕپێكردنی به‌دوور بگرن:
ڤایرۆسه‌كه كه‌س ناكوژێت
یه‌كێك له باوترین زانیارییه‌كان له‌باره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه ئه‌وه‌یه كه ڤایرۆسه‌كه بكوژ نییه، به‌ڵام ئه‌و زانیارییه ته‌واو هه‌ڵه‌یه، چونكه به‌ته‌نها له ئه‌مریكا له‌ماوه‌ی كه‌متر له‌ساڵێكدا 227 هه‌زار كه‌سی كوشتووه، له‌كاتێكدا له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا به‌هۆی په‌تای وه‌رزییه‌وه 61 هه‌زار كه‌س له ئه‌مریكا مردوون.
كۆرۆنا په‌تایه‌كی وه‌رزییه
دووه‌م زانیاریی هه‌ڵه له‌باره‌ی كۆرۆناوه ئه‌وه‌یه كه هاوتای ده‌كه‌ن به په‌تای وه‌رزی، به‌ڵام زانایان ده‌ڵێن كۆرۆنا له‌په‌تای وه‌رزی مه‌ترسیدارتره و هاوتا ناكرێت، چونكه به تووشبوونت به په‌تای وه‌رزی مه‌رج نییه له نه‌خۆشخانه بكه‌ویت، به‌ڵام به‌شێك له‌وانه‌ی تووشی كۆرۆنا بوون بۆ چاره‌سه‌ر ده‌برێنه نه‌خۆشخانه.
به‌رگریی به‌كۆمه‌ڵ
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا زۆرێك له خه‌ڵكی بڕوایان وابوو گه‌ر به‌كۆمه‌ڵ تووشی ڤایرۆسه‌كه ببن، ئه‌وا به‌رگریی ده‌سته‌جه‌معی په‌یدا ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌و زانیارییه نادروسته، چونكه به‌رگریی ده‌سته‌جه‌معی پێویستی به تووشبوون و چاكبوونه‌وه‌ی زیاتر له 70%ی خه‌ڵكی وڵاتێك ده‌كات، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا به‌نمونه وه‌ربگرین، ده‌بێت 200 ملیۆن ئه‌مریكی تووشی ڤایرۆسه‌كه ببن، ئه‌وكاته به‌رگریی ده‌سته‌جه‌معی په‌یدا ده‌كه‌ن.
دوركه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رگریی لاوازده‌كات
ئه‌و زانیارییه‌ی باس له‌وه‌ده‌كات به‌دوركه‌وتنه‌وه‌ی خه‌ڵكی له‌یه‌كتر كه به دوركه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پێناو بڵاونه‌بوونه‌وه كۆرۆنا ناسراوه سیستمی به‌رگریی لاوازده‌كات، زانیارییه‌كی هه‌ڵه‌یه، چونكه خاڵی سه‌ره‌كی له بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا نزیككه‌وتنه‌وه‌یه.
ئه‌فسانه‌ی شه‌شه‌م كه سه‌رچاوه‌كه‌ی له تیۆری پیلانگێڕییه‌وه هاتووه پێیوایه تۆڕی نه‌وه‌ی پێنجه‌می په‌یوه‌ندییه‌كان (5G) بڵاووبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر به‌هێزده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌م زانیارییه بنه‌مای زانستی نییه و هیچ پزیشك و شاره‌زایه‌ك پشتڕاستی نه‌كردوه‌ته‌وه.
به‌ستنی ده‌مامك هه‌ڵه‌یه
زۆركه‌س ده‌ڵێن به‌كارهێنانی ده‌مامك زیان به‌ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت و ڕێژه‌ی ئۆكسجین له‌له‌شدا كه‌مده‌كاته‌وه، به‌ڵام پزیشك و شاره‌زایان له‌ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا ئه‌وه ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه و ده‌ڵێن، به‌كارهێنانی ده‌مامك تا ئێستا سه‌ركه‌وتوترین ڕێگه‌ی خۆپارێزییه له كۆرۆنا، ئه‌وان ده‌شڵێن، تا ئێستا ئه‌وه‌یان به‌دینه‌كردوه كه‌سێك به‌هۆی به‌كارهێنانی ده‌مامكه‌وه ڕێژه‌ی ئۆكسجین له‌خوێنیدا دابه‌زیبێت و دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن له‌له‌شیدا به‌رزبوبێته‌وه.
كۆرۆنا چاره‌سه‌ری هه‌یه
هه‌رچه‌نده زۆرێك له‌وڵاتان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن به‌چه‌ندین جۆری ده‌رمان چاره‌سه‌ری توشبووانی كۆرۆنایان كردووه، نوێترینیان به‌كارهێنانی ده‌رمانی ڕیمدیسڤیره كه خودی دۆناڵد تره‌مپ، له‌كاتی تووشبوونی به كۆرۆنا به‌كاریهێنا، به‌ڵام پزیشكه‌كان هۆشداریده‌ده‌ن له‌وه‌ی تا ئێستا كۆرۆنا چاره‌سه‌ری نییه و ئه‌وه‌ی بۆی به‌كارده‌هێندرێت چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی دیكه‌یه، ئه‌ویش به‌هۆی نزیكی ئه‌و ده‌رمانان له شێوازی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌له‌شی مرۆڤدا.
كۆمپانیاكان نایانه‌وێت ڤاكسینی كۆرۆنا دروست ببێت
هه‌ندێك كه‌س پێیانوایه حكومه‌تی وڵاتانی زلهێز و كۆمپانیا گه‌وره‌كان به‌مه‌به‌ست نایانه‌وێت ڤاكسینی كۆرۆنا دروستببێت، به‌ڵام ئه‌و زانیارییه هه‌ڵه‌یه، چونكه كۆمپانیاكان مه‌به‌ستیانه به زووترین كات ڤاكسینه‌كه به‌رهه‌مبهێنن، چونكه هه‌م قازانجی گه‌وره ده‌كه‌ن، هه‌م باری سه‌رشانی ئابووریی جیهان به‌هۆی ئه‌و ده‌ستكه‌وته‌وه سوكده‌كه‌ن، به‌ڵام دره‌نگه‌وتنی ڤاكسینه‌كه بۆ دروستكردنی، په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه هیچ كۆمپانیایه‌ك ڕیسك به‌خۆیه‌وه ناكات و ڤاكسینێك ناخاته بازاڕه‌وه ئه‌گه‌ر 100% دڵنیا نه‌بێت له سه‌لامه‌تی ڤاكسینه‌كه.
ستیرۆید چاره‌سه‌ره بۆ كۆرۆنا
خورافه‌یه‌كی دیكه ئه‌وه‌یه هه‌ندێك كه‌س پێیانوایه ده‌رمانه ستیرۆیدییه‌كان چاره‌سه‌رێكی كاریگه‌رن بۆ كۆرۆنا، به‌ڵام پزیشكه‌كان دووباره هۆشداریده‌ده‌ن له‌وه‌ی هیچ ده‌رمانێك 100% یه‌كلانه‌كراوه‌ته‌وه كه تایبه‌ت بێت به كۆرۆنا، هه‌رچه‌نده ده‌رمانه ستیرۆیدییه‌كان ئه‌نجامی دڵخۆشكه‌ریان له‌سه‌ر تووشبووانی كۆرۆنا نیشانداوه، به‌ڵام هێشتا توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان نه‌سه‌لماندووه ئه‌و ده‌رمانانه بۆ هه‌موو كه‌س وه‌ك یه‌ك كاریگه‌ره یاخود نا.
كۆتا ئه‌فسانه
تا تووشبوون به‌رزبێت مردن كه‌مده‌بێت، له‌مڕۆژانه‌دا زۆرترین قسه له‌باره‌ی كۆرۆناوه بكرێت ئه‌و ڕسته‌یه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ش هه‌ندێك كه‌س نمونه‌ی ئه‌مریكا ده‌هێننه‌وه كه هه‌رچه‌نده ڕۆژانه به‌هه‌زاران كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه ده‌بن، به‌ڵام ڕێژه‌ی مردن به كۆرۆنا له‌و وڵاته له ژماره‌ی سه‌دیدایه، بۆئه‌وه ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی و پزیشكه‌كان هۆشداریده‌ده‌ن له‌وه‌ی، ئه‌و زانیارییه ته‌واو ناڕاسته، چونكه ڕێژه‌ی مردن به كۆرۆنا ته‌نیا له ژماره ڕاسته‌قینه و فه‌رمییه‌كاندا نییه، چه‌ندین كه‌س له‌ده‌ره‌وه‌ی ژماره‌كان ده‌مرن و كه‌سیش پێیان نازانێت.