ڤیستابن سیلڤەر ستونی 70 ی برد

لە ساڵیادی دروست كردنی گۆڕەپانی مەزنی سیلڤەر ستون لە بەریتانیا شۆفێری هۆڵەندی لاو مارك فیستابن شۆفێری تیمی ڕید بۆڵ توانی پلەی یەكەم بە دەست بهێنێت و هەردوو شۆفێرانی تیمی مارسیدیس لویس هامیڵتۆن و ڤالتیری بۆتاس كەوتنە دوایەوە لە پلەكانی دووەم و سێیەم.

خەڵاتی ئەمساڵی سیلڤەر ستون تایبەتمەندی بۆ هامیڵتۆنی پاڵەوان و پێشەنگی شۆفێرانی جیهان هەبوو بەو پێیەی لە خاكی خۆیدا كێبڕكێی دەكرد لە یادی 70 ساڵەی دروست كردنی گۆڕەپانە ناوازەكەی ئەوروپا, بەڵام ماركی لاو نەیهێشت پلەی یەكەم دەستەبەر بكات سەرەڕای ئەوەی هەر لە سەر پۆدیۆم بوو, بەڵام پلەی یەكەمی بۆ فیستابن لە دەستدا.

لێرەدا بە كۆمەڵێك فۆتۆی تایبەت بە خەڵاتی گەورەی بەریتانیا پێشكەش دەكەین:

 

 

پێگەی ڕەسمی فۆرمولا وەن/ دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا