بایرن بەرشەلۆنەی بە كۆتا هێنا

پۆڵتیك – سپۆڕت
شەوی ڕابردوو لە سێیەم یاری تاكی قۆناغی 8 ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا جارێكی تر دوو یانەی هەردوو وڵاتانی ئەڵمانیا و ئیسپانیا بە وێنەی شەوی دووەمی یارییەكان ڕووبەڕوو بوونەوە.

شەوی ڕابردوو هەینی هەردوو یانەكانی بایرن میونخی ئەڵمانی و بەرشەلۆنەی ئیسپانی ڕووبەڕووی یەكتر بوونەوە لە یارییەكدا كە پێش بەڕێوەچوونی پێناسی خۆی كرد بوو لە نێو هەوادارانی تۆپی پێ دا.

یارییەكە بە بێ‌ هیچ دوو دڵییەك لە نێوان دوو دێوەزمەی چەند ساڵی ڕابردووی تۆپی پێی كیشوەری ئەوروپا و جیهاندا بوو پێش یارییەكە هەردوولا ئەنجامی شەوی پێشووتریان لە بەر چاو بوو كە یانەیەكی بچكۆلەی ئەڵمانی چۆن یانەیەكی زەبەلاحی ئیسپانی ماڵئاوایی پێ‌ كرد بوو كە ئەویش یانەی لایبزیج بوو كاتێك توانی ئەتڵەتیكۆ مەدرید و دیێگۆ سیمیۆنی بكەنە دەرەوە.

دوێنێ‌ شەویش ڕووبەڕوو بوونەوەی نێوان بایرن و بەرشەلۆنە بە ئاگرین دەستی پێ كرد سەرەتا بەرشەلۆنە بە دوو هەلی ئاگرین سڵاوی لە بایرن كرد, بەڵام وەك ئەوەی دێوەزمەكەی باشوری ئەڵمانیا ئەو سڵاوەی پێ خۆش نەبوو بێت هەڵی كوتایە سەر هێڵی بەرگری بەرشەلۆنە و بە 4 گۆڵ لە گێمی یەكەم بە سەری كردەوە كە هەر یەك لە تۆماس مۆلەر و ئیڤان پیریسیچ و سێرجی گنابری و تۆماس مۆلەر بە دوای یەكدا گۆڵەكانیان تۆمار كرد بەرامبەر بە تاكە گۆڵێك بۆ بەرشەلۆنە كە ئەویش هەر یاریزانێكی بایرن بە هەڵە تۆماری كرد كە داڤید ئالابا بوو.

گێمی دووەم دۆخەكە كارەساتبارتر بوو بۆ كەتەلۆنییەكان كاتێك یانە باڤارییەكە دەستی كردەوە بە هێرشەكانی بۆ سەریان و بە 4 گۆڵی تر تیرشتینگن و بەرشەلۆنەیان كوتایەوە بە زەوی دا كە ئەمجارە هەر یەك لە جۆشوا كیمیچ و ڕۆبەرت لیڤاندۆڤیسكی و فیلیپ كۆتینهۆ 2 كۆتا گۆڵی تۆمار كرد لە بەرامبەردا بەرشەلۆنە بە تەنها گۆڵێكی تری لویس سوارێز ژمارە گۆڵەكانی بەرشەلۆنەی بەرز كردەوە بۆ 2 گۆڵ لە كاتێكدا بایرن ژمارەی گۆڵەكانی 8 گۆڵ بوو.

كۆتایی یارییەكە پێ‌ دەچێت كۆتایی سەردەمێك بێت بۆ بەرشەلۆنە كە ماوەی 15 ساڵی خایاند ئیدی دەبێت ئەو یانەیە بە تەواوەتی خۆی نوێ‌ بكاتەوە لە بەرامبەردا شەمەندەفەرە خێراكەی بایرن لە سەر ئاستی ئەوروپا كەوتەوە ڕێ‌ و ئەمشەو براوەی نێوان مان سیتی و لیۆن لە قۆناغی چوار گۆشەی زێڕین لە شەوی چوار شەممەی داهاتوو ڕووبەڕووی دەبنەوە هەر لەو یارییەدا لیڤاندۆڤیسكی ژمارەی گۆڵەكانی بەرز كردەوە بۆ 14 گۆڵ لە پێشەنگی گۆڵكارانی ئەم وەرزەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا.

ئاژانسەكان/ دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا