شیاومی كێبڕكێی ئەپڵ دەكات

پۆڵەتیك پرێس:
كۆمپانیای شیاومی بۆ دروستكردنی مۆبایلی زیرەك نوێترین بەرهەمی دەخاتە بازاڕەوە، كە مۆبایلی شیاومی ١١ نوێترین مۆبایلی زیرەكی كۆمپانیاكەیەو میمۆریەكەی بریتیە لە ١٢ گێگابایت.

كۆمپانیای شیاومی رایگەیاند، دوا بەرهەمی بەبێ ئامێری بارگاویكردنەكەی دەخاتە بازاڕەوە هەروەك چۆن كۆمپانیای ئەپڵ ئایفۆن ١٢ ی بەبێ ئامێری بارگاویكردنەكە خستە بازاڕەوە.

هەروەها لیۆن جۆن سەرۆكی كۆمپانیاكە دەڵێت: ئامانجیان لە لابردنی ئامێری بارگاویكردنەكە ئەوەیە، كە ژینگە بپارێزن .

بەڵام هەوادارانی ئەم ئامێرە پێیان وایە ئەمە تێچوویەكی زیادەیە لەسەریان، چونكە هەندێكیان تازە ئەم ئامێرە دەكڕن‌و هەندێكیشیان ئامێری بارگاویكردنیان نییە لە ماڵەوە، ناچار دەبن بە جیا بۆی بكڕن.

پێشبینی دەكرێت، كە كۆمپانیای سامسۆنگیش لە نوێترین زنجیرەی بەرهەمهێنانی دا واتە galaxys21,ئامێری بارگاوی كردن لابەرێت.

شیاومی لە مانگی ١٢ و ١ دا مۆبایلەكە دەخاتە بازاڕەوە، كە كامێرایەكی سیانی هەیە تواناكەی پێكدێت لە ١٠٨ مێگاپێكسڵەو لەسەر سیستمی ئەندرۆێد كار دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا