لینۆڤۆ مۆبایلێکی نوێ دروستدەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانییا لینۆڤۆ مۆبایلی لینۆڤۆ کەی14 بەتایبەتمەندی زۆر دروستدەکات و چاوەڕوان دەکرێت یەکێک بێت لە باشترین مۆبایلە زیرەکەکان.

لینۆڤۆ کەی 14 کێشەکەی 211 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.55 ئینج و دیقەی1600/720 پێکسڵ، چارەسەرکەری یونیسۆک ئێس سی9863 ئەی و چارەسەرکەری وێنەی ئای ئێم جی8322ی تێدابەکارهاتووە.

مۆبایلەکە دوو کامێرای سەرەکی بەدیقەی(16+5) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی چوار گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 64 یان 128 گێگابایتە، بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، خێرایی پاترییەکەی 5100 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا