ئەمریكا سزای بەسەر چەندین كەس و قەوارەی سوریادا سەپاند

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا رایگەیاند، سزایان بەسەر حەوت كەس و 10 قەوارەی سوریادا سەپاندووە، كە لەنێو قەوارەكاندا بانگی ناوەندی ئەو وڵاتەی تێدایە.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، بەپاڵپشتی هەوڵەكانی حكومەتی ئەمریكا بۆ زیاتركردنی بەرپرسیارێتی و گەیشتن بەچارەسەرێكی سیاسی بۆ ئاڵۆزیەكانی سوریا، وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا سزای گەورە بەرپرسانی حكومەتی سوریای داوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو كەسانە لەشوێنە جیاجیاكانی سوریادان و كەسانی قەدەغەكراون لەلایەن ئەمریكاوە.

باس لەوەشكراوە، سزاكانی ئەمریكا بەئامانجی خاوكردنەوەی وەربەرهێنانی داهاتووە لەو ناوچانەی كە لەژێر كۆنتڕۆڵی حكومەتدان.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا دڵنیاییداوە لەوەی كە ئەمەریكا بەردەوام دەبێت لە وەستان لەگەڵ گەلی سوریا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا