ژمارەی دانیشتوانی عێراق 40 ملیۆنی تێپەڕاند

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاماری دواین ژمارەی دانیشتوانی ئاشكراكردو رایگەیاند، بەپێی ئەو خەمڵاندانەی ئەوان ئێستا ژمارەی دانیشتوان گەشتوەتە 41 ملیۆن كەس.

وەزارەتی پلاندانان رایگەیاندووە، لە ساڵی 2021 ژمارەی دانیشتوان 41 ملیۆن كەس و بەغداشی وەك قەرەباڵغترین پارێزگا دەستنیشانكردووە كە هەشت ملیۆن كەسی تێدا دەژی.

تائێستا چەندجارێك پرۆسەی سەرژمێری گشتی لە عێراق دواخراوە، سەرەتا بڕیاربوو لەساڵی 2020 سەرژمێری گشتی دانیشتوانی عێراق و هەرێم ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا سەرژمێرییەكە بۆ كۆتایی ئەمساڵ دواخرا.

لەئێستاشدا جارێكی دیكە سەرژمێریەكە بۆ مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2022 دواخراوە، كە بڕیارە لە تەواوی پارێزگاكانی عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە بەڕێوەدەچێت.

تائێستا هەشت جار سەرژمێری گشتی دانیشتوان لە عێراق ئەنجامدراوە كە دواترینیان ساڵی 1997 بوو، ئەو سەرژمێرییە لە پانزە پارێزگا بەڕێوەچوو سێ پارێزگاكەی هەرێمی كوردستانی نەگرتوەتەوە، ئەوكات ژمارەی دانیشتوانی عێراق بە 19 ملیۆن و 184 هەزار 543 كەس دیاریكرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا