پەرلەمانتارێك: نرخی لیترێك بەنزین لە هەزار دینار نزیکدەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیاردەری لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكانی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت “نرخی بەنزین خەریكە لە هەزار دینار نزیك دەبێتەوە، لەکاتێکدا پاڵاوگەكانی كوردستان نەوت و بەنزین بۆ عێراق دەپاڵێون و لیتری دەدرێت بە 450 دینار”.
چەند رۆژێكە دەنگۆی ئەوە هەیە، نرخی بەنزین، زیاتر بەرزبێتەوە بەشێوەیەک کە نرخی هەر لیترێک بەنزین 50 دیناری دەچێتەسەر.

سەركۆ ئازاد گەڵاڵی بڕیاردەری لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكانی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت “لە هەرێمی کوردستان لیترێك بەنزین بە 800 و 900 دینار دەیفرۆشرێت، بەرپرسانیش بۆ بەرزبونەوەی بیانو دەهێننەوە و دەیخەنە ئەستۆی بەرزبونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار و بەرزبونەوەی نرخی نەوت لە جیهاندا.

دەشڵێت “دەبێت وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رۆڵی لە هاوردەکردنی بەنزین لە کوالێتی و نرخی بەنزین هەبێت، هاوكات حكومەت قازانجیەتی ئەو نەوتەی بەرهەمی دەهێنێت لە ناوخۆ بیپاڵێوێت و لە ناوخۆدا بیفرۆشێتەوە، چونکە پارەی زیاتر دەستدەكەوێت، واتە ئەگەر بەرمیلێك نەوت بە دەرەوە بفرۆشێت و بەرمیلێكیش لە ناوخۆدا، ئەوا ئەوکات داهاتی ناوخۆی زۆر زیاتری دەستدەكەوێت و باشترە.

سەرۆک ئازاد گەڵاڵی دەشپرسێت، “بۆچی لە هەرێمی کوردستان نرخی لیترێك بەنزی ئەوەندە بەرزە و لە عێراق و ناوچە كوردستانییەكانیش (450) دینارە و بە جێگیری ماوەتەوە و بەرزبونەوەی نرخی نەوت و بەهای دۆلاریش كاریگەریی لەسەری دروستناكات؟”

ئەمە لەكاتێكدایە، ئێستا نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵ لە بەنزینخانەکانی هەرێمی کوردستان 700 دینارە نرخی لیترێک بەنزینی جۆری موحەسەن لە 750 دینارەوە ببێت بە 800 دینار، لە جۆری سوپەریش نرخی لیترێکی لە 850 دینارەوە بۆ 900 دینار زیاد ببێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا