یەكێتی خۆی بۆ هەڵبژاردنی عێراق ئامادە دەكات

پۆڵەتیك پرێس:
یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەكات‌و بۆ ئەو مەبەستەش كۆنفرانس لەسەر ئاستی مەڵبەندەكان رێكدەخات.

بۆ ئەو مەبەستە بەشی هەڵبژاردنی مەڵبەندی ڕێكخستنی یەكی یەكێتی نیشتمانی لەسلێمانی ئامادەكاری كردووەو بڕیارە بەم نزیكانە كۆنفرانسێك لەسەر ئاستی مەڵبەند بۆ رێكخستنەكانی ئامادە بكات.

لەو بارەوە هاوڕێ شاكار جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی بۆ “پۆڵەتیك پرێس” وتی: كۆنفرانسەكە لە لایەن بەشی هەڵبژاردنی مەڵبەندی ڕێكخستنی سلێمانییەوە بەشێوازێكی نوێ ئەنجامدەدرێت، ئەوەش وەك ئامادەكارییەك بۆ بەشداری لەهەڵبژاردنە چاوەڕوانكراوەكەی عێراق.

هاوڕێ‌ شاكار وتیشی: كۆنفرانسەكە سەرەتا وەك بیرۆكەیەك پێشكەش كرا، پاشان هەنگاوی یەكەمی كۆنفرانسەكەمان ناوە، كە كۆنفراسەكە پێكدێت لەسێ خاڵ، ئەوانیش خستنەڕووی توێژینەوەی (یاسای هەڵبژاردنەكان) ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەساڵی (٢٠٠٤ تا ٢٠٢٠)، هەروەها دیاریكردنی لایەنی ئەرێنی و نەرێنی یاساكان بە تایبەت دوا هەمواری یاسای هەڵبژاردن.

یەكێتی خۆی بۆ هەڵبژاردنی عێراق ئامادە دەكات

یەكێتی خۆی بۆ هەڵبژاردنی عێراق ئامادە دەكاتهاوڕێ شاكار جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی وردەكاری ئامادەكارییەكان بۆ بۆ “پۆڵەتیك پرێس” دەخاتەڕوو

Posted by Politic Press on Monday, August 31, 2020

هەروەها وتی: پێكهاتەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و هاوپەیمانی كوتلە سیاسییەكان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق‌و ڕۆڵی كورد لەهاوپەیمانییەكان‌و ڕۆڵی كۆمیسیۆن و نەتەوە یەكگرتووەكان لەبەڕێوەبردن و چاودێریكردنی پرۆسەی هەڵبژاردنەكە، بەشێكی تری كۆنفرانسەكە دەبێت.

ماوەی رابردوو، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق، رۆژی 6ی حوزەیرانی ساڵی 2021ی دیاریكرد بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمان‌و بڕیارە بەم نزیكانەش ئەنجوومەنی نوێنەران هەمواری یاسای هەڵبژاردنەكان بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا