لاڤرۆڤ: بازرگانی ڕوسیا و ئەرمینیا دەبێت بە دراوەکانی دیکە بێت نەک دۆلار

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، پێویستە بازرگانی نێوان ڕوسیا و ئەرمینیا بە دراوەکانی دیکە ئەنجامبدرێت نەک دۆلار.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لاڤرۆڤ ئاماژەی بەوەکرد، “ساڵی ڕابردوو قەبارەی بازرگانی نێوان ڕوسیا و ئەرمینیا 2.6 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە”.

وتیشی، ڕەنگە بۆ لەمەودوا بە دراوەکانی دیکە بەردەوامی بەو بازرگانییە بدەین نەک دۆلار.

ئەوەش لەکاتێکدایە لەماوەی ڕابردوودا ڤلادمیر پوتن سەرۆکی ڕوسیا بڕیاریدا بۆ لەمەودوا تەنها بە ڕۆبڵ نەوت و غاز بەو وڵاتانە بفرۆشێت کە دۆست نین و هەڵوێستیان دژی ڕوسیایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا