هۆشداری لەمایەپووچبوونی عێراق دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس:
پەرلەمانی عێراق هۆشداری لەمایەپووچبوونی وڵاتەكەی لەماوەی شەش مانگی داهاتوو دەدات.

سادق سەلیتی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: داهاتی فرۆشتنی نەوت و داهاتەكانی تر بۆ مانگی ئەیلول بەشی ئەو موچەیە دەكات، كە عێراق بۆ مانگێك پێویستییەتی.

ئەو پەرلەمانتارە حكومەتی فیدراڵی تۆمەتبار كرد بە دواخستنی پێدانی موچە و بەكارهێنانی ئەو پرسە وەك كارتێكی فشار فشار بۆ بەدەستهێنانی قەرز، كە ئەوە وڵات بەرەو مایەپووچبوون دەكات.

سادق سەلیتی دەشڵێت: كۆی داهاتی فرۆشتنی نەوتی خاو بۆ مانگی ئەیلول (3.8 ترلیۆن دیناری عێراقی)ی بووەوو ئەو بڕە مووچەیەی لەمانگێكدا بۆ هەموو فەرمانبەرانی دەوڵەت پێویستە لە (3.6 تریلیۆن دیناری عێراقی) تێناپەڕێت، واتە حكومەت دەتوانێت پێدانی تەواوی موچە لەو داهاتەی لەفرۆشتنی نەوتەوە بەرهەم هاتووە تەنیا جگە لە داهاتی تر، دەستەبەربكات.

پەرلەمانتارەكە ئەوەشی خستەڕوو، كە داهاتی دیكەش هەن وەك دەروازە سنوورییەكان، فڕۆكەخانەكان، داهاتی كۆمپانیا حكومییەكان و داهاتەكانی دیكە، كە دەتوانرێت بۆ چالاكی وەزارەتەكان بۆ بودجەی كاركردن و پێویست تەرخان بكرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەیەكە حكومەت بەبیانووی نەبوونی پارەی پێویست، موچەی دابەشنەكردووەو بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانیش دەیەوێت قەرزی ناوخۆیی‌و دەرەكی بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا