پۆڵه‌تیك سپۆرت
ئه‌مشه‌و له خولی ئیتاڵی یانه‌ی یۆڤانتۆس به چوار گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی پارمای برده‌وه، بردنه‌وه‌كه شتێكی ئاسایی بوو، به‌ڵام یارییه‌كه بایه‌خی زۆری بۆ كریستیانۆ رۆناڵدۆ هه‌بوو، كه توانی دوو گۆڵ تۆمار بكات.
دیاره گۆڵی یه‌كه‌می له رێگه‌ی لێدانی سه‌ر و به جه‌مپێكی به‌رز تۆماركرد، كه دواتر وێنه‌ی ئه‌و گۆڵه‌ی كریس ته‌واوی میدیاكان بڵاویانكرده‌وه و به‌راوردیان به گۆڵه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی میسی ده‌كرد.
رۆناڵدۆ ئه‌مساڵ له یانه‌ی یۆڤی (44) یاریی كردووه، هه‌روه‌ها (44) گۆڵیشی تۆماركردووه، كه ئه‌مه‌ش بۆ ته‌مه‌نی ئه‌و ژماره‌یه‌كی گه‌وره‌یه و خۆی ده‌ڵێت:
“دڵخۆش بووم به گه‌رانه‌وه بۆ سه‌ركه‌وتن و تۆماركردنی گۆڵ، هه‌روه‌ها شادومانم توانیم یارمه‌تی بردنه‌وه‌ی تیپه‌كه‌م بده‌م”.