یەكەم یاریزانی بایرن تووشی كۆڕۆنا بوو

پۆڵەتیك: سپۆڕت

لە پەراوێزی ئامادەكارییەكانی یانەی بایرن میونخ بۆ پارێزگاری كردن لە نازناوەكەی وەك پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا هەواڵی تووش بوونی ئەستێرەیەكی بڵاو دەكاتەوە لەگەڵ ئەنجامدانی پشكنین بۆ چەند یاریزانێكی تری.

كەمێك پێش ئێستا پێگەی ڕەسمی یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی بڵاوی كردەوە: سێرجی گنابری ئەڵمانی هێرشبەری یانەكە ئەنجامی پشكنینەكانی دەری خستووە كە هەڵگری ڤایرۆسی كۆڕۆنایە هەر بەو بۆنەیەوە ڕاهێنەری یانەكە هانز فلیك لە پێكهاتەی یانەكە ناوی سڕییەوە كە بڕیارە سبەی شەو چوارشەممە میوانداری یانەی ئەتڵەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی بكات لە گەڕی دەستپێكی یارییەكانی وەرزی نوێی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا.

یانە باڤارییەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە: گنابری دەچێتە دۆخی كەرەنتینای 10 ڕۆژییەوە پشكنین بۆ یاریزانەكانی تری یانەكەش دەكرێت بە هێوای ئەوەی حاڵەتی تر بوونی نەبێت بەو پێیەش كە یارییەكەی كەمتر لە 24 سەعاتی ماوە ئەوا یانەكە هەوڵ دەدات چاودێری وردی سەرجەم یاریزانەكان بكات بۆ ئەوەی ئەگەر یاریزانێك دۆخی باش نەبوو دەستبەجێ‌ پشكنینی بۆ ئەنجام بدرێت و دوور بخرێتەوە.

دانەر ئەسڵان

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک