یەكێتی تۆپی پێی كوردستان چەند بڕیارێكی نوێی دەركرد

یەكێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبووەوە و تیایدا چەندین بڕیارو راسپاردەی نوێی دەركرد.

بەپێی بڕیارەكان یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بڕیاریدا بە پێكهێنانی لیژنەی تاقیكردنەوەكانی ناوبژیوانان، بۆ ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی جەستەیی و تیۆری بۆ ناوبژیوانان.

هەروەها تاقیكردنەوەی ناوبژیوانان بریتی دەبێت لە تاقیكردنەوەی توانای جەستەیی و تاقیكردنەوەی تیۆری و تاقیكردنەوەی ڤیدیۆ تێست.

یەكێتی دیكە لە بڕیارەكانی یەكێتییەكە بریتی بوو لە لێكۆڵینەوەی خولی پلە دووەكان، بڕیاری بانگهێشتكردنی چەند كەسایەتییەكی وەرزشیان دەكرد، هاوكات بڕیاردرا بە بانگهێشتكردنی نوێنەری لقەكانی یەكێتی تۆپی پێ، بۆ ئەنجامدانی تیروپشكی پاڵەوانیەتی لاوان و تازەپێگەیشتوان بۆ هەڵبژاردەی پارێزگاكان لە رۆژی شەممەی داهاتوو.

بڕیارێكی دیكەی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بریتی بوو لە پێكهێنانی لیژنەی سەرپەرشتی پاڵەوانییەتی بۆ هەردوو ئاستی لاوان و تازە پێگەیشتووان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا