نرخی نەوت لە 50 دۆلار نزیك دەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بۆ رۆژی چوارەم لەسەر یەك بەرزبوونەوەی تۆماركردو نرخەكەشی لە 50 دۆلاری ئەمریكی نزیكبووەتەوە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنت 38 سەنت بەرێژەی 0.80 لەسەدا بەرزووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 48.16 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 32 سەنت بەرێژەی 0.71٪ بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 45.23 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بەو هەواڵانە هەیە، كە باس لە پەسەندكردنی ئەو ڤاكسینانە دەكەن، بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا لەلایەن چەند كۆمپانیایەكەوە بەرهەمهێنراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا