نرخی کارەبای سیتییەکانی بۆ مانگی ئاب دیاریکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە29ی ئاب، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای پارێزگای سلێمانی، نرخی کارەبای سیتییەکانی بۆ مانگی ئاب(8) ڕاگەیاند، کە بریتییە لە 276 دینار بۆ هەر کیلۆواتێک.

كارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، لیژنەی باڵای دیاریكردنی نرخی كارەبای كۆمەڵگاكانی نیشتەجێبون (ستییەكان) كۆبوونەوەیەكی سازكرد و تیایدا نرخی كیلۆواتی كارەبای موەلیدەی بۆ مانگی ئاب دیاریكرد، كە بریتییە لە 276 دینار بۆ هەر كیلۆواتێك.

ئاماژەی بەوەکرد، بەپێی نرخی گازوایل لەبازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی موەلیدەی ستییەكان ئامادەكراوە نرخی كیلۆوات هاوەرێك كارەبای موەلیدەی ستییەكان بریتییە لە 276 دینار، لە كاتێكدا مانگی تەمموزی ئەمساڵ نرخی كێلۆوات هاوەرێك بە 274 دینار بوو.

جەختیکردەوە، “پێویستە سەرجەم سیتیەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بەنرخەكەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێكاری یاسایی دەكرێنەوە و سزادەدرێن”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا