هۆشیار زێباری: لە هەڵبژاردنی داهاتوو كورسییەكانی كورد پارێزراو دەبێت

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی پارتی ئاشكرای دەكات، یاسای هەڵبژاردن كاریگەری لەسەر كورد دروست ناكات و لە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی پەرلەمانی عێراق كورسییەكانی خۆی بەدەستدەهێنێتەوە.

هۆشیار زێباری بە كەناڵی شەرقییەی راگەیاندووە، یاسای نوێی هەڵبژاردن كاریگەری زۆر لەسەر پێگەو كورسییەكانی كورد دروستناكات.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بۆ ئەو هەڵبژاردنە حزبەكەی ئەو كورسییانە بەدەست دەهێنێتەوە كە ئێستا لە پەرلەمان هەیەتی.

لەبارەی دەنگۆی دروستكردنی هاوپەیمانی لەنێوان بەشێك لە حزبە كوردییەكان و حزبە سونی و شیعییەكان، باسی لەوەكردووە، هەرچەندە گفتوگۆی لەبارەوە نەكراوە، بەڵام دەكرێت بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو لیستی لەوشێوەیە دروست ببێت.

بە بڕیاری مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق رۆژی شەشی حوزەیرانی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە دەچێت.

لە چەند رۆژی رابردوشدا، كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان رۆژی 9 بۆ 16ی ئەم مانگەی وەك وادەی تۆماركردنی ناوی حزب و هاوپەیمانێتییەكان بۆ هەڵبژاردن دیاریكرد.

پێشتریش دەنگۆی ئەوە هەبوو پارتی و یەكێتی و گۆڕان لەگەڵ چەند حزبێك لە سونەكان بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو هاوپەیمانی پێكبهێنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا