ڕیزبەندی عێراق لە تووشبوون‌و مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا

پۆڵەتیك پرێس:
وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕیزبەندی تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تا ڕۆژی هەینی ١٢ ی ئادار لە عێراق بڵاوكردەوەو بەپێی نوێترین ئاماریش عێراق لەپلەی 28ی ئەو وڵاتانەیە، كە زۆرترین رێژەی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنای تێدا تۆماركراوە.

وەزارەتی تەندروستی بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوەو لەبەیاننامەكە رایگەیاند، تووشبوونی نوێ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە رۆژی ١٢ی ئادار گەشتووەتە ٤٦٢٢ كەس، بەوەش عێراق چووە ڕیزبەندی ٢٥ وڵاتانی جیهان بۆ تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا.

وەزارەتەكە راشیگەیاند، ژمارەی مردن لە ڕۆژی ١٢ی ئادار گەشتووەتە ٢٥ كەس بەمەش لە ڕیزبەندی ٤٢ جیهاندایە بۆ مردن بەڤایرۆسی كۆرۆنا.

هەروەها لە سەرەتای ڤایرۆسی كۆرۆناوە هەتا ١٢ی ئادار لە عێراق لەهەر ملیۆن كەسێك ١٨٣٦٩ كەس تووشبووە ، هەروەها لە سەرەتای ڤایرۆسی كۆرۆناوە تا ١٢ی ئادار لەهەر ملیۆن كەسێك ٣٣٥ كەس مردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا