دەست بەسەر بڕێکی زۆر زەیتی ئاسایی و مۆمدا گیرا کە خاوەنەکەی بە زەیتی زەیتون فرۆشتوویەتی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، لەماڵێکدا لە سلێمانی دەستگیرا بەسەر بڕێکی زۆر زەیتی ئاسایی و شەمع (مۆم)دا کە خاوەنەکەی تێکەڵی کردووە و گیراوەیەکی لێدروستکردووە و لەڕێگەی ئۆنلایەنەوە بە زەیتی زەیتون فرۆشتوویەتی.

ئەمڕۆ یەکشەممە14ی نیسان، قائیمقامی سلێمانی بڵاویکردەوە،” لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد، کە لەلایەن پۆلیسی سلێمانییەوە ئاگادارکراون لەکاتی رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە گەڕەکی بەختیاری، دەرکەوتووە لەماڵێکدا کاری تێکەڵکردنی زەیتی چێشت و مۆم دەکرێت و بە رۆنی زەیتون دەفرۆشرێت”.

ئاماژەی بەوەکرد، راستەوخۆ رێکارەکان دەستیان پێکردو دەرکەوت کەسێکی بەرەگەز عەرەب کە لەرووداوی ئاگرکەوتنەوەکەدا گیانیلەدەستداوە ئەو کارەی کردووە و بەڕێگەی ئۆنلاین فرۆشتوویەتی بە هاوڵاتیان، بەتایبەت بەکەسانی دەرەوەی هەرێم.

لەبارەی زیانە تەندروستییەکانەوە د. ئیدریس ئەحمەد، نوێنەری تەندروستی لە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕوونیکردەوە، ئەو گیراوەیەی کە بە زەیتی زەیتون فرۆشراوە زیانی بۆ کۆئەندامی هەرس و هەناسە و تێکچونی هۆرمۆنەکان و دروستبوونی هەستیاری سەر پێست هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا