سەدر سکاڵای یاسایی لەسەر سێ سەرۆکایەتیی عێراق تۆمار دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کوتلەی سەدر سکاڵای یاسایی دژی سێ سەرۆکایەتیی عێراق تۆماردەکات و داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دەکات.

نەسار ڕەبیعی ئەمینداری گشتی کوتلەی سەدر سکاڵای یاسایی دژی سێ سەرۆکایەتیی عێراق تۆمارکرد و لە هەمان کاتیشدا داوای کرد وەڵامی داواکارییەکەی موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر بدەنەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان.

لە نوسراوەکەی ئەمینداری گشتی کوتلەی سەدردا هاتووە، “پێویستە پەرلەمان هەڵبوەشێنرێتەوە و سەرۆک کۆماری عێراق ناچار بکرێت بە دیاریکردنی وادەیەک بۆ ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردن بەپێی ماددەی (64/دووەم)ی دەستوور”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا