تەرمی پەنابەرێكی عێراقی لە كەمپی هۆل بە كوژراوی دۆزرایەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەكشەممە بە چەكی بێدەنگ، پەنابەرێكی عێراقی لە كەمپی هۆلی رۆژهەڵاتی حەسەكە كوژرا.

بەپێی زانیارییەكان، پەنابەرەكە گەنجێكە لە نزیك مزگەوتی بەشی چواری كەمپەكە تەرمەكەی‌ فڕێدراوە و شوێنەواری چوار گوللــە بە جەستەوەیە بوە.

كەمپی هۆل كە بە دوری 40 كلم دەكەوێتە رۆژهەڵاتی شاری حەسەكە، نزیكەی‌ 56 هەزار كەسی تێدا دەژی، ژمارەی‌ خێزانەكانی ناوی بە 15300 مەزەندە دەكرێن، 2423 لە خێزانەكان، ژن و منداڵی چەكدارانی داعش و هەڵگری 60 رەگەزنامەی‌ جیهانین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا