جووتیار عادل: وەفدی هەرێم سەردانی بەغدا دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، یەكشەممەی داهاتوو جارێكی دیكە وەفدی هەرێمی كوردستان بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ سەردانی بەغدا دەكات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە جووتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەبارەی سەردانی وەفدی هەرێم بۆ بەغدا و گفتوگۆكان لەگەڵ حكومەتی عێراق، سەردانی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئیمارات و فەرەنسا و راپۆرتی دیلۆیت و كەرتی گاز و نەوتی هەرێمی كوردستان وەڵامی رۆژنامەنووسانی دایەوە.

لەبارەی سەردانەكەی وەفدی هەرێم بۆ بەغدا، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لەمیانی سەردانەكەیاندا بۆ بەغدا لەگەڵ وەزارەتەكانی دارایی، نەوت، پلاندانان و چەند وەزارەتێكی دیكە كۆبوونەتەوە و یەكشەممەی داهاتوو بۆ درێژپێدان بەو گفتوگۆیانە دووبارە وەفدی هەرێم سەردانی بەغدا دەكاتەوە.

جووتیار عادل ئاماژەی بەوەشكرد، رێككەوتنی سەرەتایی لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەی 2023ی عێراق لەنێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و عێراق كراوە و ئەركەكانی هەردوولا دیاریكراون، بەڵام “هەندێك وردەكاری ماون” پێویستە گفتوگۆیان لەسەر بكرێت، بۆ ئەوەی مافەكانی هەرێمی كوردستان پشتگوێ نەخرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا