دووفاقی لە قسەکانی بەڕێز سەرۆکی ھەرێمدا

سەرۆکی ھەرێم وتی کە لەدەسەلاتیان نیە قەرز بکەن بۆ مووچەی فەرمانبەران ، ئەوە تەنھا لەدەسەلاتی حکومەتی فیدرالە
لەگەل رێزی زۆر بەڵام دەمەوێ پیتان بڵێم ئەم قسەیەت تەنھا بۆ خۆدزینەوەیە لە بەرپرسیارێتی بەرامبەرامبەر بە توێژی ھەژاری فەرمانبەران.

ئەگەرنا دەتوانن قەرز بکەن ، بەتایبەتی قەرزی ناوخۆیی، چونکە بەگوێرەی مادەی ١١٠ لەدەستوری عێراق تەنھا قەرزی سیادی و دەرەکی لەدەسەلاتی حکومەتی فیدراڵە.

بەڵام قەرزی ناوخۆیی دەسەڵاتی ھەرێمەکان و حکومەتی فیدرالیشە و ھیچ رێگریەک نیە لەقەرز کردن لە کۆمپانیا زل و زەبەکاحەکانی خۆتان و دارودەستەکانتان و حیزبەکانتان کە لەماوەێ ئەم چەند ساڵەدا لەسەر حیسابی بودجەی خەلک و بەنایاسایی و بەیارمەتی و ھاوکاری نایاسایی ئێوە سەرمایەکانیان بۆتە خەیاڵی و کاتیەتی تۆزێک لەو سەرمایە بدەن بەقەرز بەحوکمەت و کەمێک لە پەرپرسیارێتی ھەلگرن بەرامبەر توێژی مووچە خۆران
بۆ زانیاری بەرێزتان حکومەتی عێراقیش سەدی حەفتای زیاتر لەو قەرزانەی کردویەتی قەرزی ناوخۆیین

سەرەرای ئەوە دوفاقی لەقسەکانتدا لەوەدایە کەتۆ دانتنا بەرێککەوتنی فرۆشتنی پەنجا ساڵەی نەوتی ھەرێم بەتورکیا کە بەھیچ شێوەیەک لەدەسەلاتی حکومەتی ھورێمدا نیەو لەدەسەلاتی حکومەتی فیدرالیە، تەنانەت حکومەتی فیدرالیش ناتوانێ بێ رەزامەندی پەرلەمانی فیدرالی بیکات ، کەچی تۆ کاتێک سەرۆکی حوکمەت بویت بەنھێنی و بێ رەزامەندی نەک پەرلەمانی عێراق بەلکو بێ رەزامەندی پەرلەمانە بێ دەسەلاتەکەی خۆشتان ئەو رێککەوتننامە ترسناکو نابەرامبەرەشتان ئەنجامداوە،

بۆ دەتوانی رێک کەوتنێکی نێودەولەتی بکەیت کەبەھیچ شێوەیەک لەدەسەلاتی خۆتدا نیە ، بۆ ناتوانی قەرزی ناوخۆیی لەکۆمپانیا ناوخۆییەکانی خۆت بکەیت کەلەدەسەلاتێ خۆتە

بەلام دیارە ناتانەوێ پارەی کۆمۆانیاکانی خۆتان کەلەسەر حیسابی بودجەی گشتی بەنایاسایی سەرمایەی خەیالیان پێکەوە ناوە، ناتانەوێ بەقەرزیش بێ پارەکانیان لێ وەرگرنەوە

ھەقە لەم دۆخەدا ھەست بەبەرپرسیارێرێتی زیاتر بکەن و چیدی حوکمەت و بودجەی گشتی لەوە زیاتر تەنھا بۆخۆتان و بەرژەوەندیە تایبەتیەکانتان و حیزبەکانتان بەکار نەھێنن و ئاورێک لە چینی مووچە خۆر بدەنەوە

ئەگەرنا عاقیبەتتان خراپ دەبێ و ئەوکات نەپارەو نە کۆمپانیاو نەدەسەلات ونەحیزب فریاتان ناکەوێ و ناتوانی لەچنگی خەلکی برسی رزگارتان بکات
وقد اعذر من انذر

 

لەتیف مستەفا

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا