ئەگەری مەترسیەکی گەورە؟

ھێشتا ماویەتی بڵێین، جیھان و خۆرھەڵاتی ناوەڕاست و کورد، پێیان ناوەتە قۆناغی دوای ترەمپەوە. ماوەی قۆناغی ڕاگوزەری دەستوریی بۆ ئاڵ وگۆڕی دەسەڵات لەئەمەریکا و ھەوڵی درێژکردنەوەی لەڕێی پەنابردنە بەردادگاو تانەدان لەبەرەنجامی ھەڵبژاردنەکان، ھەڵگری مەترسی خۆیەتی.

 

ترەمپ بۆ ئەوە نەھاتبوو ئێستا بڕوا. ھەر بۆیە، کاتێ دەیانەوێت لەڕێی میکانیزمەکانی دیموکراسیەوە پێی بڵێن تۆ تەواو بوویت ودۆاندوتوتە، ھەوڵدەدات دۆرانەکەی ئەوەندەی پێی دەکرێت، بکات بەدۆڕاندنی نەیارەکانییشی. گەرچی کارێکی لەوجۆرەش کێشە بۆ ئەمەریکاو جیھانیش دروست بکات. ترەمپیزم جەمسەرگیریەکی توندی لەکۆمەڵگەدا دروست کرد،

 

ئەوەش بەدوژمنکرنی بەرامبەرە سیاسیەکان، واتە دیموکراتەکان و بایدنی لێ کەوتۆتەوە؟! بەدوژمنکردنیش بیرۆکەی تۆڵە کردنەوەو بەئامرازکردنی بەرژوەندی گشتی بۆ بەرژەوەندی گروپی و تاکەکەسی بەدوای خۆیدا دەھێنێت. لێرەشەوە مەترسی ئەوە سەر ھەڵدەدات، پاشماوەی ماوەی دەسەڵاتەکانی بۆ پەلاماردانی ئەم وئەو، بەتایبەتیش لەخۆرھەڵاتی ناوڕاست وتێکەڵ کردنی ئەوراقەکان و شڵە ژاندن و تێکدانی ئەولەویاتی باید ن و دیموکراتەکان وشکستپھێنانیان لەم خولەدا، بەکار بھێنێت!!

 

کوردیش بەحوکمی ھەڵکەوتە جوگرافیە کە ی وسروشی ململانێکانی و پێکھاتەی ناوچەکە، لەئەگەری ھاتنەدی سیناریۆیەکی لەوجۆرە ی لەسەرەوە ئاماژەیەکی کورتمان پێ کرد، دەکەوێتە ناوجەرگەی جوگرافیای روداوە چاوەڕوان کراوەکانە وە. ھەرگۆڕان وململانێیەکی نوێ لەعێرا ق وئێرا ن وسوریا کاردەکاتە سەر ھەرێم وکوردو ناسیۆنالیزمە پەرش وبڵاوو شەکەتەکەی. دەشێ لەھەندێ بارودۆخدا،

تورکیا سود لەدۆخەکە وەربگرێت بۆ پەلاماردانێکی نوێی خۆرئاواو قەندیل، عێراق بەرەوجۆرێ لە پەشێوی وفەوزا بڕوات. دۆخی ئێرانیش لەپەیوەند ی بەناوچەکەوە بەم جۆرەی ئێستا نەمێنێتەوە. ھەموو ئەوەش مەترسی گەورە یان بەدواوە دەبێت، بەڵام ئەگەر خۆمان ھەبین؟ لە دەر فەتیش چۆڵ نین.

 

ئەبوبەكر كاروانی

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا