ناكۆكییەكانی كورد و مەمالیك

بەشی یەكەم
مەمالیك – مملوك ( مورتەزەقە) نەوەكانی ئەو جەنگاوەرانەبوون كە لەسەردەمی هێرشەكانی مەغول و تەتەرەكاندا لە كۆتایی سەدەی یانزەهەمدا بەجیهانی ئیسلامیدا بڵاوبوونەوە .

خەلیفەكان بەكرێیان دەگرتن بۆ ئەوەی لەسوپاكەیاندا بەكاریان بهێنن . دواتر بوونە هێزێكی سەربازی كاریگەر لەناو سیاسەت و دەستەڵاتدا . هەندێك جار بەخۆیان دەوڵەتیان دروستكردووە . لەمێژووی خەلافەتدا چەندجارێك خەلیفەشیان لابردووە ، خەلیفەیەكی تریان لەجێگەی داناوە .

مەمالیك ( مورتەزەقەكان ) زۆرینەیان ئیسلام نەبوون . لەو جەنگاوەرە كرێگرتانەبوون كە لە قەفقاز یان ناوەڕاستی ئاسیاوە دەهێنران بۆئەوەی لە كاتی جەنگەكاندا هاوتەریب بە سوپا بەرگری لە دەستەڵات بكەن .

لەسەرەتادا پێیان دەگوتن غلمان ( غوڵام ) یان كۆیلەكان . بەڵام كاتێك یەكیان دەگرت و لە دەستەڵات هەڵدەگەڕانەوە ناوەكەیان گۆڕدرا بۆ مەملوك و دەوڵەتی مەمالیكیان لە میسر و سوریا و عێراق دامەزراندووە .

عوسمانیەكان بەهەمان ئەزموونی خەلیفە عەباسیەكان سوپایەكیان لەو غوڵام ( كۆیلانە)ی ژێر دەستەڵاتی خۆیاندا لە مەسیحی و شەركەسەكانی بەلقان و قەفقاز پێكهێناوە بە ناوی یەنیكرچی ( سەربازی نوێ )ەوە . زۆرینەیان وەك غەنیمەی جەنگ لەمنداڵیەوە لەكەسوكاریان جودا دەكرانەوە ، سوڵتان ڕۆڵی باوكی ڕۆحی هەبوو لەبری كەسوكاریان . تایبەتمەندی و جیاوازی زۆریان هەبووە لەگەڵ سوپای دەوڵەتدا لەڕووی ئیمتیاز و نیشتەجێبوون و چەك و ڕاهێنانەوە . بۆیە وەك جەنگاوەری دڕ و ئازا لە جەنگەكانی عوسمانیەكاندا ڕۆڵیان گێڕاوە .

یەنیكرچیەكان كە لە دوایدا ناویان گۆڕدراوە بۆ ئینكشاری ، دەستەڵاتی سەربازی گەورەیان هەبوو . جگە لە كەسی سوڵتان هیچ دەستەڵاتێكی تر لە سەدر ئەعزەم ( سەرۆك وەزیران ) و والی و میرەكان نەیانتوانیووە كۆنترۆڵیان بكەن . لە سەدەی هەژدە بەدواوە كە ڕەگ و ڕیشەیان بەناو هەموو دامودەزگاكاندا دەوڵەتی عوسمانیدا داكوتابوو ، چەندین جار لە سوڵتانیش هەڵگەڕاونەتەوە . خۆیان سوڵتانێكی تریان لەجێگەی داناوە . لەناو ویلایەتەكانیشدا زۆربەی والیەكان ئەوان دایاندەنان . بەتایبەتی ئینكشاریە شەركەسیەكان لە ولایەتەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ( سوریا ، عێراق ، رۆژهەڵاتی توركیا) یەكلاكەرەوەی دانان و دیاریكردنی والیەكان بوون . بەرپاكەری جەنگەكان و شەڕەناوخۆییەكانی نێوان ولایەتەكان بوون .

لە ولایەتەكانی موسڵ و بەغدا و بەسرە ( عێراق) دا مەمالیكەكان زیاتر لەسەدەیەك (1704-1831) ڕۆڵی سیاسی و سەربازیان گێڕاوە . لەوماوەیەدا بەریەك كەوتن و ناكۆكی زۆریان لەگەڵ میرەكوردەكاندا هەبووە . ئاژاوە و دووبەركی وێرانكەر ڕوویداوە .

ماویەتی …

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا