فایزەر: باس لە وادەی دابەشكردنی ڤاكسینەكەی دەكات

پۆڵەتیك پرێس

كۆمپانیای فایزەر و بایۆتێك بۆ پیشەسازی دەرمان رایگەیاند، رەنگە پێش كۆتایی ئەمساڵ دابەشكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا دەست پێ بكات.

كۆمپانیاكە رایگەیاندووە، كار بۆ ئەوە دەكەن مانگی داهاتوو رەزامەندیی لەلایەن رێكخەرانی ئەمریكا و ئەوروپاوە وەربگرن بۆ بەكارهێنانی لەناكاوی ڤاكسینی كۆرۆنا، ئەوەش پاش ئەوە هات كە ئەنجامی كۆتایی تاقیكردنەوەی ڤاكسینەكەیان رێژەی سەركەوتنی 95%ی نیشاندا و هیچ كاریگەریەكی خراپ و لاوەكی نەبوو.

هاوكات بەڕێوەبەرایەتی خۆراك و دەرمانی ئەمریكا رایگەیاندووە، ئەگەر هەموو شتەكان بەشێوەیەكی باش بەڕێوەبچن ئەوا، رەنگە لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو رەزامەندی لەسەر بەكارهێنانی لەناكاوی ڤاكسینی كۆرۆنا بدەن، بەڵام لە ئەوروپا بەشێوەی مەرجدار رەزامەنجی لەسەر دەدەن.

ئەوەش لەكاتێكدایە لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆناوە چەندین وڵات و كۆمپانیای گەورەی دەرمان لە وڵاتان لە هەوڵی بەرهەمهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنادان، بەڵام لەئێستادا ڤاكسینی كۆمپانیاكانی فایزەر و بایۆتێك و مۆدێرنا لەقۆناغەكانی كۆتایدان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا