وەزارەتی تەندروستی لەبارەی بەقاچاخبردنی ڤاکسینی فایزەر رونكردنەوە دەدات

پۆڵەتیك پرێس

دوای بڵاوبونەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆیی گوایە ڤاکسین لە جۆری فایزەر لەهەرێمەوە بەقاچاخ دزەی کردووە بۆ یەکێک لە وڵاتان، بەپێویستی دەزانین بۆ ڕای گشتی و هاوڵاتیان و دامودەزگاکانی ڕاگەیاندن ڕوونبکەینەوە کەوا ڤیدیۆكە دروستکراوە و هیچ پەیوەندی بە هەرێمی کوردستانەوە نیە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی دەستبەجێ دەستیان بەلێكۆڵینەوە كردووە بەهەماهەنگی و پەیوەندی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی عێراق و نوێنەری کۆمپانیای بەرهەمهێنەری ڤاکسینی (فایزەر) لە ئەنجامدا دەرچوو ئەو ڤیدیۆیە راست نییە.

لەراگەیەندراوەكەدا ئەوەشهاتووە، هیچ فۆرم و مۆرێکی تەندروستی هەرێم لەسەر ڤاکسینەکانی ڤایزەر بەکارنایەت چونکە ڕاستەوخۆ ڤاکسینەکە بۆ هەرێمی کوردستان دابین نەکراوە بەڵکو تەنها لەڕێگەی وەزارەتی تەندروستی عێراقی فیدڕاڵ بۆیە ئەو کارت و مۆر و فۆڕمە هیچ سەرچاوەیەکی ڕاستی و دروستی نیە لەگەڵ ئەوەشدا جۆرەکانی ئامێری چاودێریکردن و پارامیتەری سەر سندوقەکە و زانیاریەکان تەواو جیاوازە و هاوشێوەی ئەو جۆرە نیە کە لە هەرێمی کوردستان وەرگیراوە.

وەزارەتی تەندروستی دڵنیایی دەدات دەربارەی ئەوەی كە تا ئێستا نۆ سندوق لە هەشت سەنتەری ڤاکسین لە هەرێمی کوردستان وەرگیراوە، کە هەر هەموویان جێگا و ڕێگای دابەشکردنی ڕوونە بەتەواوی داتا و زانیاری تۆمارکراوە وچۆنیەتی دابەشکردنيان  بەسیستەمی مەرکەزی لەگەڵ بەغداد بەستراوەتەوە.

پێگەی  BBC  فارسى ڤیدۆیەکی بڵاوکردەوە گوایە ڤاکسینی فایزەر بة قاچاخ لە کوردستانەوە چووەتە ئێران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا