پۆڵه‌تیك پرێس
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ی باسی یه‌كڕیزی ده‌كه‌ن راستگۆنین له‌گه‌ڵ هاووڵاتیانی هه‌رێم، بۆ كاتی وه‌رگرتنی پله و پۆست له ناوه‌ند باسی یه‌كڕیزی ناكه‌ن و خۆیان چی‌یان بوێت ده‌یكه‌ن.
غالب محه‌مه‌د ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق بۆ پۆڵه‌تیك پرێس وتی: ئێمه بڕیارمانداوه به‌شداری نه‌كه‌ین له‌و كۆبونه‌وه‌ی رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی داهاتووی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێم یان هه‌ر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه بۆ وه‌رگرتنی هه‌ڵوێست به‌رامبه‌ر ناوه‌ند له‌سه‌ر پرسی یاسای قه‌رز.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره وتیشی: هۆكاری به‌شداری نه‌كردنمان ئه‌وه‌یه حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌گه‌ر راستده‌كات له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا، با مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بدات و چه‌ند موچه‌ی دیكه‌ی نه‌داوه له‌م كابینه‌یه‌شدا بیان دات و داهاتی نه‌وت شه‌فاف بكات و داهاته‌كانی تریش شه‌فاف بكات وه پێمان بڵێت پابه‌ند ده‌بێت به رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ناوه‌ند.
غالب محه‌مه‌د باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌وانه‌ی ئێستا باسی یه‌كڕیزی ده‌كه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ئێستا ئیشیان به ئێمه‌یه بۆیه ده‌ڵێن با یه‌ك ڕیزبین، به‌ڵام كاتێك ئیشیان به ئێمه نیه خۆیان ده‌چن پۆست وه‌رده‌گرن و زۆر شتی تر، بۆیه ئێمه بڕوامان پێیان نیه و به‌شداری ناكه‌ین.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا كێن ئه‌وانه‌ی به‌شداری ناكه‌ن، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی عێراق وتی :تا ئێستا له هه‌وڵداین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه كوردییه‌كانی تریش به‌شداری له‌و كۆبونه‌وه‌یه نه‌كه‌ن، به‌ڵام ئێمه وه‌ك گروپی 15بڕیارمانداوه به‌شداری نه‌كه‌ین.
بڕیارە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم کۆببنەوە بەمەبەستی ڕاگەیاندنی هەڵوێستی فەرمی هەرێم تایبەت بە پرۆژە یاسای قەرز کە بەبێ بوونی پشکی کورد یاساکە لەپەرلەمانی عێراق لە رۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو تێپەڕێنرا.