پۆڵه‌تیك پرێس
ئه‌ندامێكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌په‌رله‌مانی عێراق بودجه‌ی ساڵی داهاتوو به “كاره‌ساتبار” ناوده‌بات و ڕه‌تیده‌كاته‌وه به‌وشێوه‌یه له‌په‌رله‌مان تێپه‌ڕێت.
مه‌نسور به‌عیجی، ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا له په‌رله‌مانی عێراق ڕۆژی هه‌ینی له‌میانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا، نیگه‌رانی خۆی نیشاندا له‌و هه‌وڵانه‌ی حكومه‌تی عێراق بۆ چاكسازیی ده‌یدات، به‌عیجی پێیوایه ئه‌و وێنه دزه‌پێكراوه‌ی بودجه‌ی ٢٠٢١ی عێراق “كاره‌ساتبار”ه بۆ وڵات.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌شڵێت “تێپه‌ڕاندنی ئه‌و بودجه‌یه له‌په‌رله‌مان به‌وشێوه‌یه‌ی ئێستا زیانی گه‌وره به خه‌ڵكی عێراق ده‌گه‌یه‌نێت، تێپه‌ڕاندنی به‌وشێوه‌یه قبوڵكراو نییه”.
به‌عیجی جه‌ختده‌كاته‌وه له‌وه‌ی “له حاڵه‌تی ناردنی پڕۆژه‌یاساكه به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا، له‌په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر نادرێت، ئێمه نابینه هۆكارێك بۆ سزادانی گه‌له‌كه‌مان به‌وشێوه كاره‌ساتباره و له‌ژێر ناوی چاكسازیی”.
ڕۆژی پێنج شه‌ممه وێنه‌یه‌كی ڕه‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ٢٠٢١ی عێراق دزه‌یكرده نێو ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه، له ڕه‌شنووسه‌كه‌دا كۆمه‌ڵێك بڕگه‌ی تێدایه كه به‌وته‌ی په‌رله‌مانتاران به‌زیان بۆ خه‌ڵكی عێراق ده‌شكێته‌وه، دیارترینیان به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دۆلاره به‌رامبه‌ر دینار، به‌شێوه‌یه‌ك ١٠٠ دۆلار به‌هاكه‌ی ده‌بێته ١٤٥ هه‌زار دینار.