كەسوكاری شەهیدانی شەڕی داعش تووڕەن

پۆڵەتیك پرێس:
دەیان كەس لەكەسوكاری شەهیدانی شەڕی داعش ئەو كەلوپەل‌و جلوبەرگانەیان سوتاند، كە لەلایەن رێكخراوێكەوە بۆیان دابینكرابوو.

رێكخراوەكە پێشتر رایگەیاندبوو، كە هاوكاری بەسەر كەسوكاری شەهیدانی شەڕی داعش دابەش دەكات‌و بۆ ئەو مەبەستەش ناوی 230 تۆماركردبوو.

لەدوای تۆماركردنی ناوەكانیان ئەو كەسانە رۆژی چوار شەممە 11ی تشرینی دووەم چوونەتە بەردەم نەخۆشخانە پێشمەرگە، بەڵام كاتێك هاوكارییەكانیان بینیوە تووڕە بوون‌و دواتر رەتیانكردووەتەوەو هەندێكیشیان كەلوپەلەكەیان سووتاندووە.

بەقسەی سەرچاوەیەك، هاوكارییەكان بریتی بوون لە جلوبەرگی كۆنەو نەعل‌و چەند شتێكی تر، بەو هۆیەوە كەسوكاری شەهیدانی شەڕی داعش هاوكارییەكەیان رەتكردووەتەوە.

لەدوای ئەو رووداوەش كاردانەوەی زۆر دروست بووە، بەتایبەت لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان‌و چالاكوانان باس لەوە دەكەن، كە ئەمە سوكایەتیكردنە بە كەسوكاری شەهیدان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا