هاووڵاتیەك بووبەژێر ئۆتۆمبیلی خۆڵ و خاشاك كۆكردنەوە و گیانیلە دەستدا

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هاووڵاتیەكی بە رەگەز عەرەب كە ئەمڕۆ لە بری براكەی كە كرێكاری شارەوانی قوشتەپەیە چووەتە سەر كار، لە كاتی بەتاڵكردنی ئۆتۆمبیلی خۆڵ و خاشاك كۆكەرەوە گیانی لە دەستدا.

بەپێی زانیارییەكانی پەیامنێری پۆڵەتیك پرێس لە شاری هەولێر ئێوارەی رۆژی چوارشەممە گەنجێكی بە ڕەگەز عەرەب دانیشتووی ناحیەی قوشتەپە لە كاتی بەتاڵ كردنی ئۆتۆمبێڵی كۆكەرەوەی خۆڵ و خاشاك لە كانی قڕژاڵەی هەولێر جەگی بەتاڵ كردنی ئۆتۆمبیلەكە دەتەقێت و دەستبەجێ گیانلەدەست دەدات.

ئەو گەنجە بەڕەگەز عەرەبە خۆی كرێكار نەبووە و تەنها ئەمڕۆ لە شوێنی براكەی چووەتە سەركار، بەهۆكاری ئەوەی براكەی كە كرێكاری شارەوانی قوشتەپەیە نەشتەرگەری بۆكراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا