پیاوی ناو كتێبەكان لەبارەی كۆرۆناوە دەدوێت

پێش چەند مانگێك گۆڤاری فۆرین بولیسی بابەتێكی بڵاوكردەوە بەناوی :جیهان دوای ڤایرۆسی كۆرۆنا چۆن دەبێت ؟،لەبابەتەكەدا هاتوبوو كە یٔەو كارەساتەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دروستی دەكات هیچی كەمترنابێت لەكەوتنی دیواری بەرلین و قەیرانی یٔابوری گەورە ،بەڵكو گەورەترین راچڵەكینی مرۆڤایەتی بوو.

كۆرۆنا چی پێوتین؟یٔایا دوای كۆرۆنا مرۆڤ بەردەوام دەبێت لەوغرورە بێ مانایەی كە هەیبوو ؟یٔایا دوای كۆرۆنا ژیان دەچێتەوە سەر ریتمی خۆی ؟بەڵام دەشبێت بپرسین دوای كۆرۆنا هەیە ؟یان كۆرۆنا دەبێتە هاوەڵی مرۆڤایەتی ولەگەڵماندا دەمێنێتەوە ؟

كۆمەڵێ پرسیاری رونتر وگەورەتر ، نوسەری گەورەی عێراقی عەلی حسێن لەم كتێبەدا تەرحی دەكات .یٔەم كتێبە یەكێكە لە كتێبە نایابەكان لەبارەی روانینی ٢١نوسەر وفەیلەسوف لەبارەی كۆرۆناوە .عەلی حسێن بە وردی وبەزمانێكی سادەی پڕ زانیاری بەدوای وەڵامی روانینەكان دەگڕێت لای فەیلەسوف ونوسەرە گەورەكانی جیهان لەبارەی كۆرۆناوە .

كۆی وەڵامی نوسەرو فەیلەسوفەكانیش لەبارەی كۆرۆناوە یٔەوەیە كە مرۆڤ دەبێت بە خۆیدا بچێتەوە ،دەبێت دوبارە تەفسیری نوێ بۆ پەیوەندییەكان ودەستكارییەكانی ژینگە و سروشت دابڕێژیتەوە .جیهان دوای كۆرۆنا:جیهانێكە مرۆڤ دەپرسێت یٔەوە چی بوو رویدا ،بۆ خێرابڵاوبوە،یٔایا زەمەنی بێ ماسكی دەبینینەوە ؟

كۆرۆنا هەمووانی دیلی كەمامە كرد ،بێ جیاوازی پلە و پێگە و یٔاست،بۆیە وەك یٔالان تۆرین دەڵێت :یٔەوەی یٔێمەی بەرامبەر یٔەم ڤایرۆسە بچووكردەوە بێ دەسەڵاتی ونەبونی هێزی بەرەنگاربوونەوەی یٔەم ڤایرۆسەیە ،تایٔیستا هیچ چەكێك بۆ رووبەڕبوونەوەی یٔامادەنییە ،دەبێت خۆمان بەتەنها شەڕەكە بكەین .

یان وەك یٔەمین مەعلوف لەبارەی مەترسی گەورەی سیستەمی تەندروستییەوە دەنوسێت :وڵاتە پێشكەوتووەكان بەو هەموو پێشكەوتنەی كە لەكەرتی تەندروستی هەیانە یٔینجا ناتوانن روبەرووی یٔەم ڤایرۆسە ببنەوە ،جا لەوڵاتە هەژارەكانی كە كەرتی تەندروستی تێیدا وێران و شكاوە چۆن بەرامبەر یٔەم ڤایرۆسە دەوەستنەوە ؟مەعلوفی رۆماننوس دەڵێت:یٔێمە یٔێستا لەبەردەم نوقمبوونی كەشتییەكەمانداین ،گەردلوول و داڕمانێكی گەورەی یٔەخلاقی ویٔابوری وتەندروستی بەرەوپیرمان هاتوە ،دەبێت بیربكەینەوە كە چۆن دوبارە دونیا بونیادبنێنەوە .لەم جەنگەدا تاكەكان بەتەنها بەرامبەر یٔەم لەشكرەدەوەستێتەوە ،هیچ پاڵپشتییەكمان نییە.

عەلی حسێن دەیەوێت لەم كتێبەدا و لەكۆی بۆچوونی یٔەم ٢١نوسەر وفەیلەسوفە یٔەوەمان پێبڵێت :دوای كۆرۆنا ،یٔەگەر دوای هەبێت،مرۆڤ دەبێتە دوبارە بپرسێتەوە :چۆن لەجیهانی پەیوەندییەكان و سروشت و ژینگە و تەندروستی بگەین؟چۆن فێربین شەڕەگەورەكان بەتەنهابكەین؟

عەلی حسێن نوسەر و توێژەرێكی بەناوبانگی عێراقی و خاوەنی سێ كتێبی ترە ،كە لە جیهانی عەرەبی وعێراقی بەموخووركەی ناو كتێب ناسراوە و یٔاگاداریێكی زۆر كتێبەكانە وبەمانای وشە خوێنەرە .عەلی حسێن دیاردەیەكی نوێیە لەناو رۆشنبیری عێراقیدا كە پیاوێكی مەوسوعی و شارەزایە .

محەمەد نوری

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا