تۆتنهام دەبێت باشتر بێت

پۆڵەتیك: سپۆڕت
جۆزێ‌ مۆرینیۆی پرتوگالی ڕاهێنەری یانەی تۆتنهامی لەندەنی پێی وایە یانەكەی وەك پێویست تواناكانی خۆی نماییش ناكات لە نێو یاریگاكەیدا هەر بۆیە دۆخی لە دەرەوەی باشترە كاتێك ڕوو لە یاریگای یانەكانی تر دەكات.

لە دیمانەیەكی ئاژانسی سكای سپۆرت دا مۆو ڕایگەیاند: (لە دووری یاریگاكەی خۆمان زۆر باشین و بە ئاستێكی ناوازەوە بە دەردەكەوین لە كاتێكدا لە نێو یاریگای خۆماندا دۆخمان زۆر خراپە).

تۆتنهام لە نێو یاریگای خۆی 0 – 1 بە ئیڤەرتۆن دۆڕا لەگەڵ نیوكاسڵ یەكسان بوو دواتریش بەرامبەر بە ویستهام بە 3 – 3 یەكسان بوو پاش ئەوەی لە 20 خولەكی سەرەتای یارییەكەدا بە 3 – 0 لە پێشەوە بوو.

مۆرینیۆ وتیشی: (ئەمشەو بەرامبەر برایتۆن دەبینەوە هەوڵ دەدەین ئەمجارە باشتر بین، چونكە دۆخەكە پێكەنیناوی یە لە دەرەوە و دوور لە یاریگای تۆتنهام ئاستێكی بەرز و ناوازە پێشكەش دەكەین كە دەگەڕێینەوە و پێشوازی لە یانەكانی تر دەكەین زۆر خراپ دەبین هەر بۆیە هەوڵ دەدەین ئەمشەو كۆتایی بەو دۆخە بهێنین، چونكە ئەگەر تەماشا بكەین ئەو خاڵانەی لە یاریگای خۆمان لە دەستمان داون ئەگەر لە بە دەستمان بهێنایە ئێستا لە پێشەنگی پریمەرلیگ دەبووین).

لە كۆتاییشدا وتی: (خۆشحاڵم لە دەرەوەی یاریگای خۆمان توانیومانە 3 بردنەوەی گەورە بە دەست بهێنین و 12 گۆڵ تۆمار بكەین كار بۆ باشتر كردنی دۆخمان دەكەین لە ناوخۆ و لە دەرەوەش).

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا