كومان چی بە داوەری كلاسیكۆ وت

پۆڵەتیك: سپۆڕت
ڕاپۆرتە هەواڵەكانی ئەمڕۆ یەك شەممەی وڵاتی ئیسپانیا ئەو قسانەیان ئاشكرا كرد كە ڕۆناڵد كومانی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە ڕۆناڵد كومان پاش تەواو بوونی كلاسیكۆ بە مارتینێز مۆنوێرای داوەری یارییەكەی وتووە.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاوی كردەوە: تووڕە بوونی كومان لە سەر ئەو پیناڵتییە بوو كە داوەری یارییەكە بەرامبەر لینگلیتی بەرگریكاری بەرشەلۆنە گرتی كاتێك لەگەڵ سێرجیۆ ڕامۆس كێشمەكێشیان بوو لە ناوچەی سزا و دواتر لینگلیت درێسەكەی ڕامۆسی ڕاكێشا و داوەر مۆنوێراش فیكەی پیناڵتی لێ‌ دا.

ڕۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە: كومان پاش یارییەكە ڕووە و داوەری یارییەكە چووە و تەوقەی لەگەڵ كردووە دواتر پێی وتووە: (بۆچی بۆچی؟ پێم بڵێ‌ باشە دیمەنەكانی هەفتەی پێشووت نەبینیوە بەرامبەر بە خیتافی دوو پیناڵتی بۆ ئێمە هەژمار نەكرا؟ باشە بۆ ڤار تەنها بۆ دژی ئێمە هەیە)، بەڵام داوەری یارییەكە وەڵامی نەدایەوە و ڕووە و ژووری پشوودوانی داوەران ڕۆیشت.

دواتر لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی تایبەت بە یارییەكە ڕۆناڵد كومان ڕایگەیاند: (بە ڕاستی لە بڕیارەكانی داوەر تێناگەم هەمووشی كاریگەری بە سەر دۆخی یارییەكانەوە هەیە دژی ئێمە 5 یاریمان كردووە تەنها یەك سوودیشمان نەبینیوە لە ڤار لە كاتێكدا چەندین جار لە یاریزانمان دراوە بە توندی و یاریزانمان ڕاكێشراوە لە ناوچەی سزادا و داوەرانیش فیكەی فاوڵ یان پیناڵتییان بۆ لێنەداوین).

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا