پۆڵەتیك: سپۆڕت
پاش كارەساتەكەی مەكینەكانی ئەڵمانیا لە یۆرۆ نەیشن بەرامبەر ماتەدۆرەكەی ئیسپانیا بە سەری هات ئەمڕۆ شەممە یارییەكانی هەفتەی 8 ی خولی بۆندزلیگا دەگەڕێتەوە كە تیایدا سەرەڕای یارییە لوتكەكان هەفتەكە بە ناوی یوسوفا مۆكوكۆی یاریزانی لاوی یانەی بروسیا دۆرتمۆندەوە دەبێت كە هەر لە ئێستاوە سەرنجی هەموانی بە لای خۆیدا ڕاكێشاوە و ئەمشەو هەموو چاوەكان لە سەر ئەو مێرد منداڵە دەبێت لە یاری نێوان هێرتا بەرلین و بروسیا دۆتمۆند دا.

بایرنی پێشەنگی و دێوەزمەكەی ئێستای ئەوروپا میوانداری یانەی ڤیردەر بریمەن دەكات و هەوڵ دەدات پێشەنگی توند تر بكات تا لایبزیج نەتوانێت بگرێتەوە كە هەموو هەوڵێك دەدات بە دوای باڤاری و BVB بمێنێتەوە و كێبڕكێیان بكات.
لیستی تەواوی یارییەكان:
ئەمڕۆ شەممە
بیڵفێڵد X لیڤەركوزن
بایرن X بریمەن سەعات 5.30 پاش نیوەڕۆ
گلادباغ X ئۆگسبۆرگ
شاڵكە X ڤۆڵڤزبۆرگ
هۆفنهایم X شتوتگارت
فرانكفۆرت X لایبزیج سەعات 8.30 شەو
هێرتا X دۆرتمۆند سەعات 10.30 ی شەو
سبەی یەك شەممە
فرایبۆرگ X ماینز
كۆڵن X یۆنیۆن بەرلین
دانەر ئەسڵان